باخچەی ساوایانی مارگرێتی ناحکومی لەیادی 239 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی دیارییان پێشکەشی هاتووچۆی سلێمانی کرد

2023-11-14     1328

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی کتێبی (شاری سلێمانی، ململانێی گروپە کۆمەڵایەتیەکان) لەنووسینی مامۆستا جەعفەر(فازیل کەریم ئەحمەد) لەلایەن باخچەی ساوایانی مارگرێتی ناحکومی پێشکەشی سەرجەم بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی کرا، ئەفسەرو کارمەندانی  بەڕێوەبەرایەتیمان بەگەرمی پێشوازییان لێکردن و سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی سەرجەم مامۆستاو خوێندکارانی باخچەکە کرد.

سلێمانی 239 ساڵ لەمەو پێش لە 14ی تشرینی دووەمی 1784 لەسەر دەستی ئیبراهیم پاشای بابان دامەزراوە و بە مەڵبەندی ڕۆشنبیری و هونەر لە ناوچەکە و جیهاندا ناوزەند کراوە.

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft