وەفدێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆ سەردانی هاتووچۆی سلێمانییان کرد
2023-12-04     2805
هاتووچۆ - هێمن سالار
ئەمڕۆ ڕێکەوتی 04/12/2023 وەفدێکی باڵا بە سەرۆکایەتی بەڕێزان د. هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوان و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و د. لیوا سالار عبداللە ڕاگری کۆلێژی پۆلیس سەردانی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیان کرد و لەلایەن عمیدی هاتووچۆ ئاسۆ محمد امین بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی و بەڕێوەبەری بەشەکان پێشوازی لەو وەفدە باڵایە کرا.
مەبەستی سەردانەکە بریتی بوو لە ئامادەکاری بۆ پڕۆژەی نوێی تۆمار هاوشێوەی مۆڵەتی شۆفێری وە هەروەها چارەسەرکردنی ئەو گیروگرفتانەی کە لە ناو بەڕیوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بوونی هەیە ، جێی ئاماژە پێکردنە سیستەمەکە سەرتاسەری دەبێت لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مۆڵەتی شۆفێری نوێ و کاری تۆمارکردن پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە لە داهاتوودا کە بەشێوەیەکی گشتی سیستەمەکە دەبێتە ئەلیکترۆنی و ئەمەش وا دەکات هەنگاوەکانی تۆمارکردنی هەموو جۆرە سوار ڕەوێک کەم بکاتەوە، لەهەمان کاتدا دەبێتە هۆی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە هاوڵاتییان و دەربڕینی پشتیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەم بارەیەوە.
هەر لە میانەی سەردانەکەدا ڕاو سەرنجەکان خرانە ڕوو کە چۆن ئەو سیستەمە بە ئەلیکترۆنی بکرێت و هەنگاوەکان کەم بکرێتەوە بۆ هاوڵاتییان. هەروەها بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی بەشی هونەری هاتووچۆی سلێمانی کرا بەمەبەستی بینینی بەشەکان و گونجاندنی لەگەڵ سیستەمە نوێیەکەدا وە لە ئایندەیەکی نزیکدا گۆڕانکاری بەسەر سیستەمەکەدا دێت و بەشێوازێکی مۆدێرن دەبێت