ئەمڕۆ ڕێکەوتی 10/12/2023 دامەزراوەی ئاوس بغداد (تۆڕی ڕێکخراوەکانی عێراق) بە ئامادەبوونی لێپرسراوی ڕێکخراوەکە بەڕێز (پاکیزە حەمە ئەمین) بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی عمیدی مافپەروەر ( ئاسۆ محمد امین) و ژمارەیەک ئەفسەر لە بەشە جیاوازەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە بەرامبەر ئەو خزمەتە بەردەوامەی پێشکەشی هاوڵاتییانی دەکەن.