بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکات کە لە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 23/01/2024 کاتژمێر 10:00 ی سەرلەبەیانییەوە کامێرا جێگیرەکانی ناو سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەونە بواری جێبەجێکردن و تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی. داوا لەسەرجەم شۆفێرانی بەڕێز دەکەین پابەندی ئەو خێراییە دیاریکراوانە بن کە لەسەر شەقامەکان بۆیان دیاریکراوە بەپێی هێما و تابلۆکانی هاتووچۆ. هەروەها وەک بەرچاو ڕوونیەک بۆ هەموو لایەک ئەم کامێرایانە سیستەمی پۆینت تو پۆینت نییە و بە سیستەمی یەک خاڵ خێراییەکان تۆمار دەکات.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک