رونکردنەوەیەک لە بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
2024-08-13     5842
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە دەربارەی لیژنەی هاوبەشی (بەڕاد) بۆ پێداچوونەوە بەوئۆتۆمبێلانەی کەلێدراون و کاریان بۆنەکراوە، ئاگادارتان دەکەین کە ئەو لیژنە هاوبەشەی هەموو هەفتەیەک ڕۆژانی چوارشەمان کۆدەبنەوە لەبەڕێوەبەرایەتیمان ئەوە تایبەتن بەو ئۆتۆمبێلانەی کەتۆمار کراون و ژمارەی سلێمانییان بەستوە و لەئێستادا کێشە لە حەفری ژمارەی شاصی و پلێتی ناودەرگاو سەر داشبۆردی هەیە، یاخود پێویست دەکات شیعاریان بۆبکرێت.
هەروەها لیژنەی باڵامان هەیە کەئەوانیش تایبەتن بەکۆمەڵێک لەو کێشانەی کە ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتیەکان پێش تۆمارکردن پێویستیان بەشیعار کردن دەبێت، بۆیە هیچ کام لەم لیژنانە ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە مەرجەکانی ڕێنمایی ژمارە (٣) ی ساڵی ٢٠٢٣ یان تیادا نیە و داخڵ بوون.
سەبارەت بەئۆتۆمبێلی لێدراو واتە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لێدراوییان هەیەو بڕینەوەی شاصی و توکمەی شانەکان و ژێر ئاوکەوتوو و سوتاون لەم کاتەدا کاریان بۆناکرێت، لەئێستادا لەچاوەڕوانی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆداین بۆئەوەی لیژنەی تایبەتیان بۆ پێکبهێنرێت بەکارکردن یان کارنەکردن بۆیان.