شوان كامل بصیر

2014-08-11     11028

ئەگەر بێت وحكومەت بۆ ماوەی یەك رۆژ هۆڕن لێدان قەدەغە بكات ، دەبێت چەند لەسەدمان ئەو رۆژە هۆڕن لێبدەین و دواترداوای لێبوردن بكەین ؟ لەبەرئەوەی خۆمان دەناسین لەوانەیە زیاتر لەنیوەی شۆفێران !! چونكە هۆڕن لێدان بۆتە بەشێك لەكەسایەتی و هەڵسوكەوتی لاشعوری رۆژانەمان . لەپشتی ترافیك لایت دەوەستین هەركە گلۆپەكە سەوز بوو هۆڕنیك بۆ ئۆتۆمبێلی پێش خۆمان لێدەدەین ، ئیتر ئەوە لەبەردەمی نەخۆشخانەكان و قوتابخانەكان و دەیان شوێنی تر... زۆرجار هۆڕنێك دەتوانێت كارەساتێك دروست بكات ، زۆرجاریش لەوانەیە هۆڕنێك دڵی مرۆڤێكی بەساڵاچوو بوەستێنێت ، هەندێ جاریش لەوانەیە بەهۆی هۆرنێكەوە لەشاخەكاندا ڕەوەزە بەردێك هەرەس بهێنێت !!
زۆرجار شۆفێران لەوەڵامی سڵاوكردنێك هۆڕن بەكاردەهێنن كە ئەمەش دیاردەیەكی ناشارستانیە ، چونكە بەوهۆیە شەقامەكان دەبێت بە گەرەلاوژە !! هەندێ جارلەنیوەی شەودا شۆفێر كە نەفەرێك دەگەیەنێت لەجیاتی سلاو هۆڕنیك لێدەدات، دەوەرە خەڵك لەنیوەی شەودا لەبری پشوو وحەسانەوە بەدەنگی هۆڕنێك ناسازی ئۆتۆمبێل بە ئاگابێت ، تووخوا ئەوە یانسیب نیە بۆ خەڵك لەنیوەی شەودا دەربچێت .
جارێكیان برادەرێكم گێڕایەوە ووتی كوردێكی خۆمان سەرەتا كە خەڵك بەلێشاو دەچوون بۆ دەرەوەی ووڵات ئەویش دەچێتە یەكێك لەو وڵاتانەی ئەوروپا و وتوویەتی ماوەیەكی زۆر لەئەوروپا بووم تەنها یەك رۆژ گوێم لەهۆڕنێك بوو ئەویش شۆفێرێك هۆڕنی بۆمن لێدا لەبەر ئەوەی لەسەرهێڵی پەڕینەوە نەپەڕیمەوە !!
بۆیە هیوادارم شۆفێران لەكاتی زۆر پێویست دا نەبێت هۆڕن لێ نەدەن و واز لەودیاردە سەقەتەش بهێنین و هۆڕن بۆ سڵاوكردن و خوا حافیزی بەكارنەهێنن و لەوشوێنانەی وەكو بەردەم قوتابخانەكان و نەخۆشخانەكان كەهێمای هۆڕن لێ نەدانی لێیە هۆڕن لێ نەدەن و رێز لەیاسا بگیرێت .
نەقیبی هاتووچۆ شوان كامل بصیر

1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

4
5
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

6
7
8
9
10
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

11
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

13
14
15
16
17
18
19
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

20
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft