به‌ختیار محمد عبدلله‌

2017-03-12     16713
ئاشكرایە لای هەموان بە هاتنی وەرزی بەهار ئیدی جموجۆڵێكی بەرچاو بەرەو سەیرانگاو دەشت و دەر و ناوچە شاخاوییەكان دەگیرێتە بەر لە لایەن هاوڵاتیانەوە بە مەبەستی دۆزینەوە ئاسودیەكی دەرونی ئارامی بۆ رۆحەكان ، بێ‌ گومان وێرای ئەوەی مافێكی سروشتییە لە هەمان كاتدا پێویستییەكی ژیانە ،وە لەم چواچێوەیەشدا ئەم كارەش بەهۆی سواررەوی جۆراو جۆر بەرجەستە دەبێت بەندەش و لە روانگەیەكی (هاتوچۆ) یی چەند سەرنجێك دەخەمە بەر دیدی خوێنەری بەرێز.
پار ساڵ سەرجەم رووداوەكانی هاتوچۆ (1225) رووداوی جۆراو جۆر بووە لە سنوری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی روویان داوە (لە كاتی ئاسایی كەش و هەوادا ) (1077) و (لە كاتی بەفرباریندا ) (139) رۆژانی (هەور و هەڵات) ، هەروەها لە (كاتی شەودا)لە (499) لە( رۆژدا) (726) رووداو بووە، وە (لە شەقامە یەك ئاراستەكاندا) (287) و لە (دوو ئاراستەكاندا) (928) و لە (ناو شار) (47) كە بە رێژەی سەدی دەكاتە %23 و لە (دەرەوەی شار) (159) بە ریِژەی %77 و سەرجەم بووە هۆی گیان لە دەستدانی (206) كەس و بریندار بونی (2808) كەس كە لەم ژمارەیەش (45) لە رەگەزی مێ و (161) لە رەگەزی نێر و هەر لەم ژمارەیەش (14) شۆفێر و (123) سەرنشین (69) پیادە وە هەر لەو ژمارەیەشدا كۆی شۆفێرانی توش بوو بە رووداوەكان لەو ساڵەدا (1919) شوفێر بووە كە (63) لە رەگەزی مێ بووە كە رێژەكەی دەكاتە %3 و (1856) لە رەگەزی نێر و رێژەكەشی دەكاتە %97 .
بێ گومان ئەم داتا و ژمارانە و دەكرێت خوێندنەوەی جۆراوە جۆری لە سەر بكرێت ، بە ڵام من دەمەوێت تەنها لە گۆشە نیگای (وەرزی) یەوە روونكردنوە بدەم.
خوێنەری بەرێز ئەگەر سەرنج بدەیت بە وردی بۆت دەردەكەوێت كە زۆرترین رووداو لە وەرزە فێنك و گەرمەكانە هەروەها لە رۆژ و لە رێگاو بانەكانی دەرەوەی شارە ، واتە بە مانایەكی دیكە دەمەوێت بڵێم مەترسی كەتنەوەی كارەسات رووداوەكانی هاتوچۆ لەمەو دوا ئەگەری كەوتنیان زیاترە بەراورد بە وەرزە ساردەكان و پێویستە هەموو شۆفێرێك ئەم چند خاڵە بخاتە پێش چاوی بەر لە دەست كردن بە گەشت و گەران بێ گومان ئەركی كەم كردنی كارەساتە هاتوچۆییەكان تەنها لە سەر شانی شۆفێر نییە بەڵكو سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانە لە پرۆسەی هاتوچۆدا ، بەڵام ئەوەی لەم بابەتە بەلامەوە گرنگە بیرخستنەوەیەكی زیاتر بدەم بە شۆفێران 
1-بەر لە دەست پێ كردن بە گەشت پێویستە دڵنیا بین لە تەواو مەرجەكانی توند و تۆڵی ئۆتۆمبێلەكانمان و بە تایبەتی لە رووی تایە و ئیستۆپەكان بە بونی بری پێویست لە سوتەمەنی لە تانكی ئۆتۆمبێلەكان.
2-بونی ئاگر كوژێنەوە و سیمی راكێشان و سێ گۆشەی فسفۆری.
3-بە كار هێنانی پشتوێنی سەلامەتی لەلایەن هەموان واتە تەنها شۆفێر نیە .
4-خۆ بە دوور گرتن لە رێگا دانی دانیشتنی منداڵ لە سندوق و بەشی پشتەوە وە یان جەستە دەركردن لە جام و سلایدی ئۆتۆمبێل .
5-بەستنی سەرجەم كەل و پەلەكان بەشێوەیەكی توند ومەحكەم.
6-پابەند بوون بە سەر جەم یاساو رێنما رێنماییەكانی هاتوچۆ و بە تایبەتی خێرایی و پاراستنی ماوەی سەلامەتی .
7-خۆ بە دوورگرتنی لە پشبركێ و تێپەراندنی هەڵە و ململانێ لەگەڵ شۆفێرانی تر .
8-دوور گەوتنەوەی شۆفێر لە خوارنەوە و مەی ئە الكحول و هیچ دەرمانێك كە ببێتە هۆی گێژ بوون یان خەولێ خستن یاخود هیچ مادەیەكی هۆشبەر.
9-پێویستە هەمو شۆفێرێك بەر لە گەشت كردن و لە كاتی گەرانەوەی  لە ئەندێشەی خۆیدا نەخشەی رێگەی رۆیشتن و گەرانەوە دارشتبێت.
10- پابەند بوون بە ئاماژە و رێنماییەكانی ئەفسەران و كارمەندانی هاتوچۆ كە پێشتر و لە چوار چێوەی كاری خۆیاندا دایان رشتووە بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان لە كارەساتەكانی هاتوچۆ و رێكخستنی رەوشی هاتوچۆ و وە دەكرێت لە كاتی پێویستدا پەیوەندی بكەین بە كۆنترۆڵی هاتوچۆ ژمارە (188) .
لە كۆتایشدا بە هیوی بەهارێكی خۆش و ئارام بۆ هەموان و وە هەیشە ئەوەمان لە یاد بێت كە درەنگ بگەیت باشترە لەوەی هەر نەگەیت .
هەرشاد بن.

نووسینی 
مقدمی هاتوچۆ
به‌ختیار محمد عبدلله‌
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان


1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

4
5
6
7
8
9
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

10
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

11
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
13
14
15
16
17
18
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

19
20
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft