هێما و هێڵكاری له پرۆسه‌ی هاتوچۆدا ڕێنیشانده‌رن بۆ گشت به‌كارهێنه‌رانی شه‌قام، ئیتر (شۆفێر بن یاخود سه‌رنشین یان پیاده‌ڕه‌و – و خاوه‌ن پێداویستیه‌كان ) . و به‌شێوازێكی گشتی ئه‌م هێما و هێڵكاریانه زمانێكی جیهانیان هه‌یه، واتا له‌گشت وڵاتانی دونیا هه‌مان مه‌به‌ست و مانا و ئامانجیان هه‌یه، و لێكچونێكی ته‌واویان هه‌یه، (جگه له هه‌ندێك جیاوازی ڕوواڵه‌تیانه) وه‌ك ره‌نگ ده‌نا له‌ناوه‌رۆكدا هاوشێوه‌ی یه‌كترین. وه تێنه‌گه‌یشتن یاخود پشتگوێ خستنیان زیان به ڕه‌وش و سیستمی هاتوچۆ ده‌گه‌یه‌نێت و زۆر جاریش به رووداو و كاره‌ساتی هاتوچۆی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. له‌م چوارچێوه‌ی ئه‌م راستیه‌دا به‌گرنگی ده‌زانم شرۆڤه‌یه‌كی گشت گیر بكه‌م بۆ هێما و هێڵكارییه‌كانی رێگاوبان، به‌و ئومێده‌ی خوێنه‌ری به‌ڕێز سوودی لێ وه‌ربگرێت و ئاسۆی بیركردنه‌وه‌ی رای گشتی به‌كارهێنه‌رانی شه‌قام روونتر و فراوانتر بێت له‌بواری هاتوچۆدا. به‌گشتی هێماكانی هاتوچۆ بۆ سێ به‌ش دابه‌ش ده‌بن: 1. هێماكانی ڕێكخستن – العلامات التنڤیمیه- Regulatory signs 2. هێماكانی وریاكردن – العلامات التحژیریه – Warning signs 3. هێماكانی ڕێنیشانده‌ر – العلامات الارشادیه – Guide signs 1. هێماكانی ڕێكخستن: ئه‌م جۆره هێمایانه تێبینی ده‌ده‌ن به به‌كارهێنه‌ری شه‌قام ده‌رباره‌ی یاساكانی هاتوچۆ له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو و دابه‌ش ده‌بن به‌م شێوه‌یه: a- (هێماكانی قه‌ده‌غه‌كردن) العلامات المانعه prohibiting signs 1. شێوه‌ی بازنه‌ییه 2. ته‌ختی هێماكان ره‌نگیان سپی یه 3. چوارچێوه‌ی هێماكان ره‌نگیان سوره 4. وێنه یاخود ئاماژه‌كانی ناو هێماكان به ره‌نگه ره‌ش ده‌نه‌خشێنرێت (بۆ نموونه هێما وه‌ستان و پارككردن قه‌ده‌غه‌یه). b- هێماكانی زۆره‌ملێ – العلامات الاجباریه – enforcement signs و پێك دێت له: 1. شێوه‌ی بازنه‌ییه 2. ته‌ختی هێماكان ره‌نگیان شینه 3. وێنه یاخود ئاماژه‌كانی ناو هێماكان به ره‌نگی سپی و هه‌ندێك جاریش به ره‌ش ده‌نه‌خشێنرێت. بۆ نموونه. 2. هێماكانی وریاكردن – العلامات التحژیریه – warning signs كاری ئه‌م هێمایانه وریاكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی شه‌قام له ئه‌گه‌ری بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ڕێگاوبانه‌كان. و پێك دێت له: + شێوه‌یان سێ گۆشه‌یه + ته‌ختی هێماكان ره‌نگیان سپی یه + وێنه‌و ئاماژه‌كان ره‌نگیان ره‌شه + چوارچێوه‌ی هێماكان ره‌نگیان سوره. 3. هێماكانی ڕێنیشانده‌ر – العلامات الارشادیه – guide signs ئه‌م هێما و تابلۆیانه زانیاری ده‌به‌خشن به‌به‌كارهێنه‌رانی رێگاوبان سه‌باره‌ت به شوێن و ناونیشان و تۆری رێگاوبانه‌كانی شار و ناوچه‌كان. و دابه‌ش ده‌بن بۆ دوو به‌شه‌وه: 1/ ئه‌و تابلۆیانه‌ی كه له‌ڕێگا خێراكان داده‌نرێن ره‌نگی ته‌ختی ئه‌و تابلۆیانه ره‌نگیان "شین" ه یان (سه‌وزه) و ئاماژه‌كانی ناوه‌وه‌ی ره‌نگیان (ره‌ش)ه و وێنه‌كانیان ره‌نگیان (سپی)ه و ته‌ختی هێما و تابلۆكان ره‌نگیان (سه‌وز)ه. Express way guide signs High way road guide signs 2/ ئه‌و هێمایانه‌ی كه‌له‌ناوشار داده‌نرێن شێوه‌یان یان چوارگۆشه‌یه یاخود لاكێشه‌یه وه له ووڵاتێك بۆ ووڵاتێكی تر ڕه‌نگه‌كانی ده‌گۆڕێت. • هه‌روه‌ها هێما كێشراوه زه‌مینیه‌كان – هێڵكاری سه‌رشه‌قام – ئه‌م جۆره هێڵانه ئاماژه و مانا وه ره‌نگی جیاوازیان هه‌یه. بۆ نموونه هێڵی نه‌پچراو واتا تێپه‌راندن و گۆرینی سایده‌كان قه‌ده‌غه‌یه. هێڵی پچر پچر مانای رێگه‌دان به تێپه‌راندن و گۆرینی سایده‌كان ئاساییه به‌پێی پێویست و چه‌ندین نمونه‌ی دیكه. • هێما رووناكیه‌كان – فلاشه‌ر – و ترافیك لایته‌كان ئه‌مانه‌ش ئاگاداری و وریاكردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زه‌ق و بینراو ده‌ده‌ن به‌به‌كارهێنه‌ری شه‌قام و سه‌باره‌ت به‌ترافیك لایته‌كان ئه‌وانیش چه‌ند جۆرێكن. بۆ نموونه ئه‌وانه‌ی رۆژانه ده‌یان بینین له‌سه‌ر شه‌قام و گۆره‌پانه‌كان بۆ شۆفێر و پیاده‌ڕه‌وه‌ن وه لێوه‌یانه‌وه شۆفێران و پیاده‌ره‌وه‌كان ناوچه‌و ئان و ساتی جوڵه‌و راوه‌ستانیان ده‌ست نیشان ده‌كات. له‌و وڵاتانه‌ی هێڵی ئاسنیان هه‌یه. هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و میترۆ و ترام جۆره ترافیك لایتی تایبه‌تمه‌ند به‌كاردێنن به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنی جموجۆڵه‌كان و فه‌راهه‌م كردنی باری سه‌لامه‌تی. تێبینی: خوێنه‌ری به‌ڕێز مه‌رج نییه ڕه‌نگ و هه‌ندێك جار دیزاینی هێماكانی هاتوچۆ هاوشێوه‌بن له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته زۆر بارودۆخ كاری تێده‌كه‌ن وه‌ك ژینگه‌و كه‌ش و هه‌واو كلتوور. به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌ره‌نجام (ناوه‌ڕۆك)ی بابه‌تی هێماكان هاوشێوه‌بن، به‌مانایه‌كی دیكه هێماو هێڵكارییه‌كان ڕێنیشانده‌رن بۆ شۆفێر به‌تایبه‌تی و به‌كارهێنه‌رانی شه‌قام به‌گشتی وه په‌یڕه‌وكردنیان باری بێوه‌یی و ڕه‌وشیی هاتوچۆیی فه‌راهه‌م ده‌كات... به ئومێدی سه‌لامه‌تی بۆ هه‌مووان. نووسینی رائیدی هاتوچۆ به‌ختیار محمد عبدلله به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان