به‌ختیار محمد عبدلله‌

2016-01-10     9391


شۆفێر تەنێكی ئاسنین و رەق دەورو بەری دەدەن و دیپارێزن،هەروەها چەند ئامرازێكی بێوەیی هەیە،كە سودی لێ وەردەگیرێت و پارێزگاری لێ‌ دەكەن،وەك پشتوێنی بێوەیی و ئێرباگ و سستمی گرە(ئیستۆپ)ی (A.B.S) ،
بەڵام پیادەكان بە هیچ لەو كارانەی باسی لێوە كرا پارێزراو نین،هەروەها كێشی لەشی مرۆڤ بەراورد ناكرێن لەگەڵ كێشی ئۆتۆمبێل ، كەواتە ئاساییە كە بزانین ،پیادەكان (مرۆڤەكان)
هەمیشە لاوازترن لە ئۆتۆمبێل و كەمتر پارێزراون لە بەرامبەر شۆفێرەكان و زیانە جەستەیەكانیان بێ گومان زۆر زیارترە لە شۆفێران لە كاتی رووداوەكانی هاتوچۆ ،
توێژینەوەكان دەریان خستووە كە لە (%50)ی پیادەكان گیان لە دەست دەدەن لە كاتی لێدانیان لە لایەن ئۆتۆمبێلێك كە بەخێرایی (30كم ) بروات و لە( %40) ی گیان لە دەست دەدەن
بە لێدانیان لەلایەن ئۆتۆمبێلێك كە بەخێرایی (50كم ) و گیان لە دەست دەدەن بە رێژەی لە (%80 )بە خێرایی (65كم) هیچ لە پیادەكان دەرباز و رزگار نابن ،لە خێرایی زیاتر لە( 80كم)،
هەروەها لەو توێژینەوەیەدا دەركەوت كە زیانی جەستەیی پادەكان بە رێژەی لە (%44 ) لە (سەریان ) و لە( %41 ) لە (قاچیان) و لە (%15) لە بەشەكانی تری جەستە ،
سەبارەت بە شۆفێری ماتۆرەكان زیانەكانیان لە (%37,2) لە سەریان و لە (%57,5 )لە قاچیان و لە (%5,3 ) لە سنگ و سكیان ،كەواتە زۆر گرنگ و پێویستە لە سەر لایەنە پەیوەندیدارەكان و دارێژەران و دروستكەرانی شەقام و رێگاوبانەكان كە شەقامێك دروست نەكەن كە شۆفێری تێدا هان بدەن لەسەر خێرایی زۆر و بە تیژی ئۆتۆمبێلەكەی لێبخورێت و بێوەیی پیادەكان بخەنە پێش چاویان بە دارشتن و دانانی ئامرازەكان و هۆكارەكانی كەمكردنەوەی خێرایی وەك لەمپەر(تاسەی دەست كرد) ،یان رووی زبری شەقام و بەرتەسك كردنی پانتایی لە هەندێ لە شەقامەكان لە هەردوو لاكانی و دانانی رووناكی لە سەر شەقامەكان.
بەم شێوەیە ئاستی بێوەیی كاتەكان بەرز دەبێتەوە رووداوە دڵتەزێنەكان بێگومان كەمتر دەبێت.



رائیدی هاتوچۆ
بەختیار محمد عبداللە
بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی
1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

4
5
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

6
7
8
9
10
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

11
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

13
14
15
16
17
18
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

19
20
© 2025 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft