بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی
زمان
کوردی
عربي
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
منداڵان
بیروڕا
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
چارەسەرکردنی تابلۆی ئوتومبیلی دەرەوەی هەرێم
بــــاقی سابـــیر
2016-05-25    
21694
دوای ئازادكردنی كوردستان له‌ڕاپڕینی ساڵی ١٩٩١ وه‌پڕۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق ساڵی ٢٠٠٣ به‌شێكی زۆریی ئۆتۆمبێله‌كانی دامووده‌زگاكانی حكومه‌ت كه‌وته ده‌ستی خه‌ڵك یاخود به تاڵان برا به تایبه‌تی له ساڵی ٢٠٠٣ دا له به‌رئه‌وه‌ی بارودۆخ و گوزرانی خه‌ڵكی هه‌رێم باش بوو به‌شیكی زۆری ئه‌و ئۆتۆمبێلانه هێنرانه شاره‌كانی كوردستانه‌وه به تایبه‌تی پارێزگای سلێمانی، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م دیارده‌یه حكومه‌تی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتووچۆ به‌چه‌ند قۆناغێك هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دیارده‌ییان داوه كه به‌سه‌ر دوو قۆناغدا دابه‌ش ده‌بێت.
یه‌كه‌م/قۆناغی دوای ڕاپه‌ڕینی كوردستانی ساڵی ١٩٩١.
١- ئۆتۆمبێلی به‌ره‌ی كوردستانی
ئه‌و ئۆتۆمبێلانه بوو كه خاوه‌ندارێتیان ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌شێك له فه‌رمانگه حكومیه‌كان یاخود داروده‌سته‌ی ڕژێمی به‌عس وه‌ك چاره‌سه‌رێكی سه‌ره تایی ژماره‌ی شارستانیان (العراق-سلیمانیه) یان به كاتی پێی درا وه له زنجیری ١٦٠٠٠هه‌زاره‌كان ته‌نها تابڵۆی سپی به هه‌ردوو جۆری ئۆتۆمبێله‌كانی بار و تایبه‌ت درا ژماره یان نزیكه‌ی ٥٠٠ ئۆتۆمبێل ده‌بوو دواتر دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كیان بۆ دیاری كرا بۆ ئه‌وه‌ی گومرگ بكرێن و ژمارەی هه‌میشه‌یی وه‌ربگرن زۆربه‌یان سه‌ردانیان كرد و زنجیره‌ی هه‌میشه‌یی سلێمانیان پێدرا له زنجیره‌ی ١٤٠٠٠هه‌زاره‌كان بێجگه له چه‌ندانه‌یه‌كی كه‌م نه بێت.ناو نرابوون ئۆتۆمبێله‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی
٢-ئۆتۆمبێلی كارتی زانیاری:-
له‌دوای ڕاپه‌ڕین دیارده‌ی ئۆتۆمبێلی تابڵۆی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژ به‌ڕۆژ له زیاد بوون بوو له به‌ر ئه‌وه ڕژێمی به‌عس په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داموو ده‌زگاكانی هه‌رێم نه‌مابوو هیچ زانیارییه‌ك نه‌بوو له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له به‌ر پاراستنی باری ئه‌منی و ده‌ست كه‌وتی دارایی ده‌ست كرا ڕێكخستنی دۆسیه بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر لابوو ئۆتۆمبێله‌كان وه دواتر مامه‌ڵه‌ی كرین و فۆشتن یان بۆ ده‌كرا له هاتووچۆ وه ئه‌ستۆپاكی باجی ده‌رامه‌تیان لێ داواده‌كرا ،وه ناو نرا ئۆتۆمبێلی كارتی زانیای.
دووهه‌م/قۆناغی دوای پڕۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق ساڵی ٢٠٠٣
١-پێدانی تابڵۆی سلێمانی (علوجه‌كان):-
دوای ئازادكردنی عێراق زۆربه‌ی ئۆتۆمێلی فه‌رمانگه حكومیه‌كان و ئه‌و ئۆتۆمبێله نوێیانه‌ی كه له‌كۆگاكاندا بوو فه‌رهوود كران له لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه ، له به‌ر هه‌رزانی و به‌رزی مۆدێل و كوالێتی ئۆتۆمبێله‌كان زۆربه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه هێنرانه كوردستانه‌وه به تایبه‌تی پارێزگای سلێمانی به‌شی زۆری بێ تابلۆ و نوێ بوون، هاتووچۆی سلێمانی به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تابڵۆی ژماره سلێمانی هه‌میشه‌یی دا به‌و ئۆتۆمبێلانه به زنجیره‌ی دیاری كرا و بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به. زنجیره(٤٠٠٠٠) بۆ بارهه‌ڵگر(١٢٠٠٠تا٢٥٠٠٠)بۆ تاكسی(١٣٠٠٠) بێ پاس(١٥٠٠٠) ژماره‌یان نزیكه‌ی ٢٠٠٠٠هه‌زار ئۆتۆمبێله له ناو خه‌ڵكی دا ناسراوه به ئۆتۆمبێلی علوج.
٢- ئۆتۆمبێلی كارتی زانیاری(ئاڕم):-
له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق ئه‌و ئۆمبێله نوێیانه‌ی هێنرا بوونه كوردستان به‌شێكی زۆریان تۆمار كران وه ژماره‌یه‌كی زۆری تر له ئۆتۆمبێلی ژماره‌ی پارێزگاكانی عێراق هێنرانه كوردستان ، وه هۆكارێكی تری سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له هه‌رێم ده‌ست به‌كاربوونه‌وی خاڵه گومرگیه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ند وه داخڵ كردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆتۆمبێلی مۆدێل نزم وه پێدانی تابڵۆ ژماره‌كاتی(فحص مؤقت ) ، بۆ ڕێگرتن له كاری تیڕۆرستی كۆ كردنه‌وه‌ی زانیاری دروست له سه‌ر لابووی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ست كرا به‌دروست كردنی كارتی زانیاری و ڵۆگۆ(ئاڕم) بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كان له لایه‌ن بنكه‌كانی ئاسایش له‌و شار‌و شارۆچكاندا ، دوای ته‌وابوونی پڕۆسه‌كه سه‌ره‌تاكانیان ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی كرا دوای رێكخستن و پۆلێن كردنیان داخڵی كۆمبیوتر كران ، ژماره‌یان نزیكه‌ی ٦٥٠٠٠ هه‌زار ئۆتۆمبێل ده‌بوو. به ئۆتۆمبێلی ئاڕم ده‌ناسرێنه‌وه.
له كۆتایی دا ئه‌وه‌ی ماوه بیڵێن ئۆتۆمبێلی تابڵۆی ده‌ره‌وی هه‌رێم و ئۆتۆمبێلی بیانی(ئه‌وروپی) وه بێ ژماره وبێ سه‌ره‌تا به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو بنبڕ نه‌كراوەو تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت به تایبه‌تی له هه‌ندێك ناوچه‌ی ده‌رەوه‌ی شاره‌كاندا به تایبه‌تی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا وه شه‌ڕی داعش و هاتنی ئاواره‌یه‌كی زۆر له‌م دواییەدا بوونیان هه‌یه ، بۆیه هه‌ر هه‌وڵێكی تری له‌و شێوانه‌ی پێشوو باسم كرد سه‌ركه‌وتوو نابێت چوونکه تاقیكراوه‌ته‌وه سه‌ركەوتوو نه بوون، وه ده بێت ڕێگه‌یه‌كی نوێ بدۆزرێته‌وه جیاوزا له ژماره پێدان یاخود كارتی زانیاری وه ده‌بێت ئیڕاده‌یه‌كی جدی هه‌بێت بۆ كۆتایی هێنان به‌و دیارده‌یه كه‌من، بۆ خۆم دراسه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌م كردوه پڕۆژه‌یه‌كم گه‌ڵاڵه كردووە له ئاێنده‌دا بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه پشت به‌خوای گه‌وره.
نووسینی :
نەقیبی هاتوچۆ
بــــاقی سابـــیر
زیاتر بخوێنەرەوە
1
باههرێمیش لهپاكراگرتنی ژینگه‌ی جیهانی ڕۆڵی هه‌بێت
عه‌بدولكه‌ریم ئیسماعیل
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
3
ژیری و شۆفێری
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
4
بەرزبوونەوەی پلەی گەرماو سەرقاڵ بوونی شۆفێر و ڕووداوەکانی هاتوچۆ
هەڤاڵ محمد ئەمین
5
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی
به‌ختیار محمد عبدلله
6
رۆڵ و كاریگه‌ری و مانای هێماكانی هاتوچۆ
به‌ختیار محمد عبدلله
7
لە دەروازەی پایتەختی ڕۆشنبیریدا، چ باسە!!!
به‌ختیار محمد عبدلله
8
سەرنجێک لەسەر بڕیاری سنووردارکردنی بڕی بەنزین بۆ ئوتومبیلە حکومییەکان
به‌ختیار محمد عبدلله
9
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر
به‌ختیار محمد عبدلله
10
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان
دلێر عبدالرحمن یحیی
11
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)
دلێر عبدالرحمن یحیی
12
كاریگەری خێرایی ئۆتۆمبێل سەبارەت بە ئاستی زیانی جەستەیی بۆ (پیادەكان)
به‌ختیار محمد عبدلله
13
وەستانی ئوتومبیل لەنێوان ڕێگەپێدان و قەدەغەکردن لە یاسای هاتوچۆدا
عبداللە عمر قاسم
14
لەنێوان ڕەنگی سوور و سەوزی ترافیک لایت دەبێت شۆفێران زیاتر ووریابن
به‌ختیار محمد عبدلله
15
منداڵ لەناو مەترسییەکانی شۆفێریدا
بەهمەن عبداللە مجید
16
دانە شوشەیی یەكان و كاریگەری لەسەر هێڵە كێشراوەكانی هاتوچۆ لەسەر شەقامەكان چۆنیەتی كاركردن و تایبەتمەندی یەكانی
دلێر عبدالرحمن یحیی
17
نوسینی ڕاپۆرتی دۆکیومینتاری پیشەیی پۆلیسی
ئەمین صاڵح محمد
18
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ
ئەمین صاڵح محمد
19
هۆیەكانی گواستنەوەو دەرئەنجامەكانی
بەهمەن عبداللە مجید
20
ڕۆڵی شەمەندۆفێر... لە گواستنەوەی بە کۆمەڵدا
ئەمین صاڵح محمد
نوێترین هەواڵ
ئاگادارییەک سەبارەت بە پشووەکانی سەری ساڵ
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە فرۆشتنی تایەی کۆن بە زیادکردنی ئاشکرا
رونکردنەوەیەک لە بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە داشکاندنی ٢٠٪ ی سزاکان
سەردانی کردنی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی پەیوەندی کردەوە بە کارەکەیەوە
×
گۆڕینی زمان
کوردی
العربیة
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
بیروڕا
منداڵان
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
ئەرشیف
© 2025 Sulaymaniyah Traffic, Developed By
Kurdsoft