دلێر عبدالرحمن یحیی

2015-08-24     5489
كورتەیەك:

دانە شوشەیەكان (گلاس بید) Glass Beads  هاوڕێ‌ لەگەڵ ڕەنگەكانی هاتوچۆ بۆ زیادكردنی توانای بینین لەشەودا بەكارئەهێنرێت.
بۆ دابین كردنی سەلامەتی شەقام و ڕێگاكان  كە هێڵكاری تێدا ئەكرێ‌، دەبێت بەجۆرێك بێت كە تەنانەت لەكەشێكی باراناوی و هەروەها لە شەوانیشدا ببینرێت.
ئەو كاتانەی كە رووناكی هەیە واتە  لەڕۆژدا، هێڵ كاریەكان بەهۆی دژە رەنگی یان لەگەڵ ڕووی ڕێگاكە واتە هێڵ كاریەكان رەنگیان سپی یەو لەسەرجادەكان كە رەنگیان ڕەشە خۆی لەخۆیدا دەبینرێت، بەڵام لەشەواندا كە رووناكی پێویست نیە، هۆكارێك كە ئەبێتە هۆی بینینی هێڵ كاریەكان بوونی دانە شوشەییەكانە لەناو ڕەنگەكاندا، كە بەبێ‌ ئەم دانەشوشەییانە هێڵ كاریەكانی سەر ڕێگاكان لەوانەیە نەبینرێت.
دانە شوشەییەكان glass beads ئەو رووناكی یەی كە لەچراو لەبەینی ئوتومبێلەكانەوە ئەكەوێتە سەریان ئەگەڕێنەوە بۆ هەمان ئەو سەرچاوەیەی كە روناكی یەكەی لێوە دەرهاتووە. بەم كردارەش ئەوترێت (پێچەوانە بوونەوەی گەڕانەوەیی).

پێشەكی :
دانە شوشەیی یەكان هاوڕێ‌ لەگەڵ هێڵ كاریەكان، شوێنەكانی پەڕینەوە و هاتوچۆكردن، بۆ زیادكردنی توانای بینین لەشەودا سودی لێ‌ وەرئەگرێت.
كە بەبێ‌ ئەم گەردە شوشەیی یانە زۆریەی هێڵ كاریەكان لەشەودا نابینرێن.
پێویستە ئەم گەردە شوشەیی یانە  شێوەیان خڕبێت بۆ ئەوەی بتوانن كاركردێكی گونجاویان هەبێت، چونكە ئەو گەردانەی كە ورد بوون و شكاون ئەو ڕووناكی یەی كە لێیان ئەورێت ناگەڕێننەوە و ناشكێنەوە.
ئەم گەردانەش لەڕووی شكاندنی ڕووناكی جۆراوجۆرن و لە 1.5 تاكو 1.9 گۆرانیان بەسەردادێت. RI بەرامبەر 1.5 بۆ ڕێگا گەورەكان و RI بەرامبەر 1.9 بۆ فرۆكەخانەكان سودی لێ‌ وەرئەگرێت، هەروەها گەردە شوشەیی یەكان لەڕووی قەبارەشەوە جۆراو جۆرن. ئەم گەردە شوشەییانە راستەوخۆ دوای هێڵ كاری كردن بەكاردەهێنرێن كە بەهۆی سپرایەكەوە یان دەماچە كە فشارێكی هەوای بەهێزی لەسەرە بەكاردەهێنرێ بەجۆرێ‌ كە زۆربەی ئەم گەردانە نزیكەی 75% ئەكەونە قوڵایی ئەو رەنگەی كە ئەكرێت و ئەو بڕەی تریشی كە ئەكەونە دیوی سەرەوەی هێڵ كاریەكە وەكو هێڵێك بەسەر هێڵ كاری یەكەوە دەردەكەوێت.


دانە شوشەیی یە خڕەكان چۆن كاردەكەن؟
گەڕانەوەی رووناكی هێڵ كاریی یەكان سەلامەتی شۆفێری و ڕێگاكان زیاد دەكات. بەتایبەت لەشەواندا بەهۆی سوود وەرگرتن لەگەردە شوشەیی یەكان وە دەبێت.
لەراستیدا ئەم گەردانە ڕووناكی بەرەو سەرچاوەی هاتو ئەگەڕێننەوە واتە لایتی ئوتومبێلەكان. ئەم هێڵ كاریانە ملیۆنەها دانە لەم گەردە شوشەیی یانەی تێدایە كە لەكاتی ڕەنگ كردندا تێكەڵ بەڕەنگەكان بوون و لەژێر رووناكی ئوتومبێلەكاندا ئەدرەوشێنەوە و توانای بینینی شۆفێرەكان چەند بەرامبەری ئەو كاتە دەبێت كە هێڵ كاریەكان دانەی شوشەییان تێدابێت.
ئەو رووناكی یەی لەلایتی ئوتومبێلەكانەوە ئەكەوێتە سەر گەردێكی شوشەی بەئاڕاستەی پێچەوانە ئەشكێنەوە و هەمان ڕووناكی تەریبی بۆ هەمان سەرچاوە ئەگەڕێتەوە.
ئەو گەردانەی كە خڕنین واتە شكاون یان چەندلان ئەو رووناكیەی ئەكەوێتە سەریان نایگەڕێننەوە و بەڵكو پەرش و بڵاوی ئەكەنەوە و بەئاڕاستەی جیاجیا بڵاوی ئەكەنەوە كە ئەمەش وادەكات رووناكی پێویستی لەشەواندا نەبێت كە سەلامەتی داواكراو دابین بكات، كاتێك كە هێڵكاری یەك بەهۆی هاتوچۆی زۆر لەسەری بەشێك لە رووكەشەكەی لەدەست ئەدات، ئەوا گەردە شوشەیی یەكان كە لەڕووی سەرەوەی هێڵ كاریەكەدا جێگیر بوون لەجێگای خۆبان هەڵ ئەكەنرێن و ئەو گەردە شوشەییانەی كە قەبارەیان بچوكترەو لەكاتی هێڵ كاریەكاندا كەوتبونە بەشی ژێرەوە دەكەونە ڕووی سەرەوە و هەمان كاری ئەوانی پێشوو دەكەن و جێگەی ئەوانی تر ئەگرنەوە.

جۆرەكانی دانە شوشەیی یەكان:
دانە شوشەیی یەكان كە بەكارئەهێنرێن لە ڕەنگەكانی هاتوچۆدا دوو جۆرن:
•    ئەو گەردانەی كە پۆششیان نیە.
•    ئەو گەردانەی كە پۆششیان هەیە دژی شێ‌ كە گونجاوە لەگەڵ هەل و مەرجی ئاو و هەوایەك كە شێی زۆرە.
تازەترین جۆری گلاسپید لەو جۆرەیە كە ئەگەر رەنگی بەكارهاتوو لەجۆری (پایەی ئاوی) بێت ئەوا ئەو گەردە شوشەیی یانە كە پۆششێكی سلیكۆنی یان هەیە بەكارئەهێنرێن گەردە شوشەیی یە ئاسای یەكان بەهۆی ئەو (     ) زۆرەی كە هەیانە ئەچنە قولاِیی رەنگەكەوە، بەڵام ئەو گەردانەی كە پۆششیان هەیە لەسەر ڕووی رەنگی هێڵ  كاری كراو ئەمێننەوە كە ئەمەش وادەكات ئەو رووناكی یەی بەریان ئەكەوێت بیگەڕێننەوە.

شێوازی بەكارهێنانی دانە شوشەیی یەكان
ئەم شێوازی بەكارهێنانە بۆ 3 دەستە دابەش ئەكرێت:
•    Pre –mix
•    Drop-on
•    Iter-mix
لەشێوازی (pre-mix) دا پێش بەكارهێنان لەهەمان ئەو كارگەیەی كە رەنگەكە دروست ئەكات گەردە شوشەیی یەكان لەگەڵ ڕەنگەكە تێكەڵ دەكرێت و ئامادە دەمرێت و لەم كاتەشدا بەپێی شێوەو فۆرمۆلی ئاسایی خۆی بڕی 20% تێكەڵ دەكرێت، بەڵام لەشێوازی (drop-on) گەردە شوشەیی یەكان راستەوخۆ دوای رەنگ كردن بەسەر رەنگەكەدا بڵاو ئەكرێتەوە و بڕی ئەویش (400-45. غم /م2 دەبێت.




چەند شتێكی گەشتی دەربارەی گەردە شوشەیی یەكان
توانا پێچەوانەبونەوەی گەردە شوشەیی یەكان و ئەندازەی بینینی هێڵ كاریەكان لەشەواندا بەم خاڵانەی كە لەخوارەوە هاتوون پەیوەندی هەیە:
•    خڕی گەردە شوشەیی یەكان
•    ئەندازەی فراوان بوونی یان بڵابونەوەی گەردە شوشەیی یەكان و تیرەكانیان.
•    بڕی گەردەی شوشەیی بەكارهاتوو.
•    چۆنیەتی و بڕی پێگهێنی دی ئۆكسیدی تیتان.
•    بڕی ئەو گەردانەی كە كەوتونەتە بەشی سەرەوەی رەنگەكە.
لەسودەكانی گەردە شوشەیی یەكان ئەتوانرێ‌ بەم چەند خاڵە ئاماژە بكرێت:
•    زیادبوونی توانای بینین لەشەودا.
•    زیادبونی تەمەنی مانەوەی رەنگەكە.
•    كەمكردنەوەی خلیسكاندن.
•    زیادبوونی سەلامەتی هاتوچۆكۆدن لە شەقام و ڕێگاكاندا.

چەند خاڵێك كە لەكاتی بەكارهێنانی گەردە شوشەیی یەكان كە پێویستە چاودێری بكرێت:
-    هەبوونی بای بەهێز  كە ئەبێتە جیابونەوەی گەردەكان لەیەكتری و كەمكردنەوەی كاریگەریان، دەبێت لەكاتی رەنگدانەوەدا چارەسەرێك بۆ ئەوە بدۆزرێتەوە.
-    دەمانچەی ڕشتنی گلاس بیدەكە پێویستە ڕەنگەكە بۆیاغ گەورەتر بێت.
-    باشتر وایە كە بڕی 20% زیاتر لەبڕی دیاری كراودا لەكاتی رەنگ كردندا بەكاردەهێنرێ‌ بۆ ئەوەی هەندێ‌ هۆی وەك هەبوونی باو هەندێ‌ هۆی تر نەبێتە هۆی ئەوەی كەبڕی گلاس بیدی رۆكراو كەمبێتەوە.
-    هەلومەرجی ئاووهەوا پێویستە لەبەرچاوبگیرێ‌.
-    بۆهەل و مەرجی شێ‌ دار و باراناوی پێویستە گەردە شوشەیی یە وردو درشتەكان بەڕێژەی 2 بە 1 تێكەڵ بكرێت و سوودی لێوەربگیرێت.
تایبەتمەندی گەردە شوشەیی یەكان و شێوازی كۆنترۆڵی چۆنێتی یان:
ئەم تایبەتمەندیانە، گەردە شوشەیی یەكان دادەپۆشرێت كە لە هێڵكاریەكانی هاتوچۆ و ڕێگاكان و هەروەها سەرجەم بەكارهێنراوەكانی تر كە لەڕێگا گەورەكاندا مەزنە ڕێگاكان (های وەی) بەكارئەهێنرێن و سوودیان لێ‌ وەرئەگیرێ‌ بۆ دروست كردنی (پێچەوانەبونەوەی گەرانەوەیی) لەكاتی شەودا كاكردیان هەیە.

گەردە شوشەیی یەكانی جۆری II.I پێویستە وەك لای خوارەوە هەڵسەنگاندنیان بكرێت.
1.    تایبەتمەندیە گشتی یەكان:
دانە شوشەیی یەكان كاتێك لەسەر هێڵێكی تازە ڕەنگ كراو بڵاودەكرێتەوە بە ئاسانی بە قوڵایی رەنگەكەدا ئەچنە خوارەوە و جێگیر دەبن.
وە هەروەها دەبێت بەجۆرێك بێت كە روویەكی پێچەوانەكەرەوەی رووناكی لەسەر هێڵە رەنگ كراوەكە دروست بكات وە لەلایەكی تریشەوە لەبەشی خوارەوەی هێڵە رەنگ كراوەكە تایبەتمەندی پێچەوانەكەرەوەی رووناكی لەخۆیدا كۆبكاتەوە كەلەكاتی شەواندا ئەو رووناكی یەی كە لەلایتی ئوتومبێلەكانەوە دەكەوێتە سەر هێڵكاری یەكان توانای گەرانەوەیەكی باشیان هەبێت و بەشێوەیەكی باش شۆفێر بیان بینێت و سەلامەتی ڕێگا دابین بكات.
2.    ڕوواڵەت:
گەردە شوشەیی یەكان ئەگەر بە زەڕەبینێكی گەورەكەری 20X تەماشا بكرێن لانی كەم دەبێت 85% ئەم گەردانە بێڕەنگ بن و بەشێوەیەكی تەواو خڕبن و دووربن لەهەموو خاڵێكی رەنگ ڕەش و ڕووشاوی و برینداری. هەروەها دەبێت هاوشێوە بێت لەگەڵ نمونە بازرگانی یە پلە بەرزەكان و پێویستە زۆر خاوێن بن و دووربن لەهەموو گەردێكی دەرەكی.



3.    ریزبەندی (پلەبەندی):
ریزبەندی لەڕووی ئەندازەوە لەگەردە شوشەیی یەكاندا پێوانەیەكە بۆ ئەوەی كە چۆن هێڵ كاری یەك وەك ڕوویەكی پێچەوانەكەرەوەی ڕووناكی كاربكات.
لە 207-M تایبەتمەندی یەكانی AASHTO دوو جۆر ریزبەندی بۆ گەردە شوشەیی یەكان پێناسەكراوە:
جۆری 1- ریزبەندی یەكی ستاندار
جۆری 2- وەك ریزبەندی یەكی جێگیر دەخرێتەڕوو
تاقی كردنەوەی ئەمەش بەپێی شێوازی ستاندارو (D1214) ASTM ئەنجام دەدرێت. بۆ ئەنجام دانی ئەم تاقی كردنەوەیەش گەردە شوشەیی یەكان بە هێڵێكی ستاندار تێپەڕ دەكرێن لەگەورەترین جۆرەوە تا دەگاتە بچوكترین هێڵێك پاشان گەردە شوشەیی یەكانی هەر هێڵێك دەكێشرێت و رێژەی سەدی تێپەڕبوونی هەریەكەیان دیاری دەكرێت.

4.    خڕی گەردە شوشەیی یەكان:
خڕی گەردە شوشەی یەكان تایبەتمەندی یەكی ترە كە پێچەوانە كردنەوەی ڕووناكی هێڵ كاریی یەك پیشان ئەدات. جێگەی سەرنجە كە تەنها گەردە شوشەیی یە خڕەكان دەتوانن ڕووناكی بەرەو سەرچاوەی هاتوو پێچەوانە بكەنەوە بۆ دیاری كردنی ئەندازەی خڕی لەشێوازی ستانداری (D1155)ASTM سوود وەردەگیرێت.
تاقی كردنەوەی گەردە خڕن بەرەو لای بەشی خوارەوەی لاری یەكە دەخلیسكێن و ئەوانەشی كە شێوەیەكی ناڕێك و شكاویان هەیە لەبەشی سەرەوە كۆدەبنەوە و دەمێننەوە.

5.    ڕێژەی سەدی شكان:
ئەگەر گەردە شوشەیی یەكان وەك پیگمێنت پیشان بدرێن و هەل و بسەنگێندرێ‌ ئەوا زۆربەی پیگمێنتەكان بەسوود وەرگرتن لەشێوازی سەر ئاو كەوتن لە شلەیەكدا لەپلەی (25C) ئەنجام دەدرێ‌. هەروەها دەبێت لایەنی كەم خاوەنی ڕێژەی سەدی شكاندنی 1.5 بن.
6.    كێشی تایبەت:
بۆ دیاری كردنی كێشی تایبەتی گەردە شوشەیی یەكان لەشێوازی تاقی كردنەوەی (D153) ASTM جۆری A سوود وەردەگیرێت، كێشی تایبەتی گەردە شوشەیی یەكان لەپلەی (25C) پێویستە لەنێوان 2.6 – 2.4 بێت.

7.    ئەندازەی شێ‌:
بۆ دیاری كردنی ڕێژەی شێ‌ لە گەردە شوشەیی یەكاندا پێویستە (25غم) لەم گەردە شوشەیی یانە بكێشرێت بۆ ماوەی سێ‌ كاتژمێرئەم گەردە شوشەیی یانە سارد دەكرێتەوە پاشان بۆ جاری دووەم دەكێشرێت، كە ئەم كێشانە بڕی رێژەی شێ‌ مان بۆ دباری دەكات لە گەردە شوشەیی یەكاندا، هەروەها ڕێژەی شێ‌ نابێت بە (0.01%) زیاتر بێت.

8.    بەرگری كیمیایی:
نمونەیەكی (50) گرامی لەگەردە شوشەیی یەكان بۆ ماوەی (8) كاتژمێر لەئاوی دڵۆپێنراو دەهێڵێنەوە پاش ئەو ماوەیە نابێت لەبەشێكی كەم لەبڕی درەوشانەوە و پێچەوانەكردنەوەی رووناكی زیاتر كەم ببێتەوە واتە تەنها دەبێت بەشێكی كەم لەتوانای گەردە شوشەیی یەكان بۆ پێچەوانەكردنەوەی ڕووناكی كەم ببێتەوە.

9.    هاتوچۆی ئاسان:
گەردە شوشەیی یەكان دەبێت بەئاسانی توانای هاتوچۆیان هەبێت، نمونەیەكی (50) پاوەنی لە گەردە شوشەیی یەكان ئەگەر بخرێتە سیستمی  (سرند) كە خاوەنی چەند دەریچەیەك بێت بەپێوانەی (1.18MM) پێویستە بەبێ‌ هیچ لەرزینێك یان دەستێوەردانێكی دەرەكی گەردە شوشەیی یانە بەئاسانی لەو دەریچانەوە تێپەڕبن.


10.رەنگی تودە (Buik)
بڕی 30+3 گرام لەگەردە شوشەیی یەكان بە نمونە وەردەگرین، ئەم گەردانە دەخەینە دەفرێكی چینی (20) ملی لیتری یەوە بەلێدانی گەردە شوشەیی یەكان وادەكەین گەردەكان یەك دەست و ڕێك لەناو (   بۆتە   ) چینی یەكەدا جێگیر بێت. پاشان ئەم گەردە شوشەی یانە دەخەینە كورەیەكی ساردەوە پاشان گەرمی دەكەین تادەگاتە پلەی (800c) سانتی گراد.
ڕێگە بدەن نمونەكە بۆ ماوەی 2-3 كاتژمێر لەو پلەیەدا بمێنێتەوە ئەوسا كوڕەكە دەكوژێتەوە پاشان پێش ئەوەی نمونەكە ئێستا دەبێت نمونەی گەردە شوشەیی یەكەمان تەواو بوبێت بەشێوەی بەرگێكی یەك رەنگی لێهاتبێت، بۆ ئەندازە گیری رەنگی گلاس بیدەكەی بۆمان دروست بووە سوود لە ئیسپێكێت روفتو مەترێك وەردەگرین لەجۆری *b*l*a*
رەنگی رووی سەرەوەی نمونەكە ئەندازە گیری دەكەین، ئەم ئەندازە گیری یە (3) جار دووبارە دەكەینەوە وە ئەنجامێكی تێكڕایی وەردەگرین.
بڕی l*  نمونەی گەردە شوشەیی یەكان دەبێت گەورەتر یان یەكسان بێت بە 55.
جۆری ll (دژی شێ‌ هێنان)
گەردە شوشەیی یەكان لەجۆری ll پێویستە هەموو تاقی كردنەوەكانی جۆی l لەسەر ئەنجام بدرێت، جگە لە پارامتەری (بەرگری لەبەرامبەر شێ‌) دا كە لەخوارەوە هاتووە.
تاقی كردنەوەی (ئەزموون) بەرگری لەبەرامبەر شێ‌ دا:

خۆڕاگری بەرامبەر شێ‌: دانە شوشەیی یەكان بەم بڕگانەی لای خوارەوە دیاری دەكرێت:
•    لە كیسەیەكی كەتانی (7) انسی سپی نەبۆوە بە دووری یەكانی 7+10 ئینج كە لەوە پێش شۆراو بێت سوود وەربگرن.
•    كیسەكە هەڵگێرینەوە بۆ دیوی دەرەوە تاپێش بگیرێت لە گیركردن و مانەوەی ئاو و دانە شوشەیی یەكان لەنێو درزو پەنا و پێچەكانی كیسەكەدا.
•    نمونەیەكی (907) گرامی لەدانە شوشەیی یەكان دەخەینە ناو كیسە كەتانی یەكە.
•    كیسەكە ئەخەینە ناو مەخزەنێكی ئاوەوە بۆ ماوەی (30) چركە لەپلەی گەرمی ژووردا، واتە (21-22) یان تاكاتێك كە ئاو هەموو دانە شوشەیی یەكانی ناو كیسەكە دادەپۆشێت.
•    پاشان كیسەكە لە ئاوەكە دەردەهێنین و (فشاری ئەدەین) تاكو هەموو ئاوە زیادەكەی ناو كیسەكە بجۆڕێتەوە.
•    بەسوود وەرگرتن لە تەنافێك و ئەڵقەیەك (زنجیر) كیسەی گلاسبیدەكە بۆ ماوەی (2) كاتژمێر لەپلەی ژووردا بەشێوەیەكی هەڵواسراو رابگرن، بەمەرجێ‌ دەمی كیسەكە شل نەبێتەوە بۆ ئەوەی دانە شوشەیی یەكان لەدەمی كیسەكەوە نەرژێت.
•    پاشان نمونەی ناو كیسەكە ئەگوێزنەوە بۆ ناو پارچەیەكی شوشەیی وشك و خاوێن  بەدوریەكانی پێوانەی تیرەی سەرەوەی 6 ئینج قووڵی 4 ئینج و درێژی لولە قوچەكیەكەش 6 ئینج.
•    ئەگەر دانە شوشەیی یەكان لەكاتی رۆكردندا گیریان كرد، دەكرێت بە كێشانێكی بچووك بۆ سەر شووشەكە هاتنە خوارەوەی دانە شوشەیی یەكان ئاسان بكرێتەوە.
•    دەبێت هەموو دانە شوشەیی یەكان بێتە خوارەوە، ئەگەر وانەبوو جارێكی تر پیاكێشان دووبارە ناكرێتەوەو نمونەكەش پەسەند ناكرێت.

7.  شێوازی ئەندازەگیری دانە شوشەیی یە بەكارهاتووەكانی لەكاتی رەنگ كردندا بۆ ئەندازە گیری بڕی دانە شوشەیی كان بەكارهاتوو (2) شێوازی هەیە :
1. ئەم شێوازە بەپێی ستانداردی (D713)ASTM ئەنجام دەدرێت كە سەرەتا پارچەیەك یان شوێنێكی تازە رەنگ كراو دەكێشرێت پاشان گلاسبیدی بەسەردا دەڕژێنرێت ئەوسا دووبارە دەكێشرێتەوە كە جیاوازی نێوان كێشانی یەكەم لەگەڵ دووەم بڕی گلاسبیدی بەكارهاتوو پیشان ئەدات.
2. ئەم شێوازەش بەم جۆرە دەبێت كە كیسەیەك بەدەمی لولەی رشتنی گلاسپیدەكەوە جوان دەبەستین بەدرێژی رێگایەكی دیاری كراو كە رەنگی دەكەین لەهەمان كاتدا ئەو گلاسپیدە دەڕژێتە ناو كیسەیەكەوە كە بۆ ئەو بڕە رەنگە بەكاردەهێنرێ‌ پاشان گلاسبیدی ناو كیسەكە دەكێشرێت و بەپێی بڕی ئەو رەنگەی كە بەكارهێنراوە لەو ڕێگایە بە ئاسانی دەردەكەوێت كە ئەو رەنگە (بۆیاغ)  چەند گلاسبید وەردەگرێت.
دانە شوشەی یەكان دەبێت بەدرێژی ئەو رەنگەی كە دەكرێت بەشێویەكی یەكسان دابەش بێت و ڕێژەی (70%) گلاسبیدەكە دەبێت لەناو ڕەنگەكەدا جێی خۆی بگرێت.


      نوسینی / منیژە سلیمانی
  وەرگێرانی / دلێر عبدالرحمن یحیی
بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبانی هەرێمی فارس – شیراز

 پێداچوونەوەی / مقدەمی هاتوچۆ – ئەمین صاڵح محمد

سەرچاوە:
•    یەكەمین كۆنفرانسی نیشتیمانی لە تهران (هێڵكاری و ڕێساكانی ڕێگاو ترافیك) ساڵی 2005.

1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

4
5
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

6
7
8
9
10
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

11
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

13
14
15
16
17
18
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

19
20
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft