ڕاپۆرتی پۆلیس ، دۆکیومێنتێکی نوسراوە ، ئەبێت ئەفسەری پۆلیس لە کاتی بوونی رووداودا ،بەوردی تێبینیەکانی لە هەموو ئەو بارانەی پەیوەستن بە ڕووداوە وە تۆمار بکات .
هەر ئەم تۆمارەش ، دوا جار ، ئەبێتە هەڵاودێرکردنی بەڵگەکان و بڕیاردانی دروست لە لایەن دادگاوە . بۆیە ئەبێت بەباشی ڕاپۆرتی پۆلیس ئامادە بکرێت . ئەمەش کارێکی ئاسان نی یە ... و تەنها پێنوس بەدەستەوە گرتن و لاپەڕە ڕەش کردنەوە نی یە. بەڵکو نوسین بۆ ئامانجێکی دیار و تایبەتە . وە تۆماری کۆی ئەو زانیاریانەیە کە بە سوودی لێکۆڵینەوە و دادگا ئەشکێتەوە بۆ دۆزینەوەی تاوان و مافی زەوت کراوان.
ڕاپۆرت نوسین لەسەر ڕووداوە جیاجیاکان . لە لایەن ئەفسەری ڕاسپیدراوە وە ئەرکێکی یاسایی و مەعنەوییە . باش و خراپی چۆنیەتی ڕاپۆرتەکە ، چیەتی ئەفسەرەکەمان بۆ دەر ئەخات. شارەزایی و ئاگایی زۆر پێویستە لە لایەن ئەفسەرەوە بۆ سەرکەوتنی ڕاپۆرتەکە ، چونکە بەهایی پیشەیی خۆی و بنکەکەی و بەڕیوەبەرایەتیەکەی بەندە بە چۆنیەتی ڕاپۆتەکەی ئەمەوە.
مەرج نی یە بۆ ڕووداوێک ڕاپۆرتێکی گشتی و فرەلایەن بنوسین . لەهەندێ باردا وەک : تاوانی کوشتن ، وا باشە ئەفسەر لە کاتی لێکۆڵینەوەدا یاریدەدەریکی هەبێت بۆ تۆمار کردنی کۆی ووتەی تۆمەتبار . ئەوەش لە پێناوی ئەوەی ئەفسەری لێکۆڵەر وردتر تێبینی یەکانی خۆی کە لە بەردەستیایەتی ئاراستەی تۆمەتبار بکات و ئاگاداری باری دەروونی و وەڵامی تۆمەتبار بێت ، بەسوودی لێکۆڵینەوەکەی .
(پۆلیس زانیاری لە کێ ی دۆسیە بۆ کێ ئەکاتەوە).؟
تۆمەتباران –سکاڵای هاوڵاتیان و بەرکەوتووان و قوربانیانی ڕووداو یان ئەوانەی ئاگاداری ڕووداوەکان و چۆنیەتی ڕووداوەکە بوون ، سەرچاوەی زانیارین و پۆلیس بۆ مەبەستی چەسپاندنی دادگەری و یاسا بەدوداچوون بۆ کیشەکان ئەکات .
زانیاری کەسی ( تۆمەتبار – سکاڵادەر – قوربانی –شاهید ) لێرەدا لێکۆڵەر، هەندێ زانیاری سەرەتایی لە وانەی ناویان هاتووە... وەرئەگرێ...بەشێوەی فۆڕم یان نوسین تۆماریان ئەکات بۆ نمونە :- ئەم فۆڕمە هەندێ زانیاری
کەسی تێدایە ... لەهەنگاوەکانی سەرەتاییدا پڕ ئەکرێتەوە.
تێبینی :-
*لە نیشانەکانی جەستە : شتی جیاواز – خاڵ و نیشانە و تاتۆ هەرچی لە و بابەت هەبوو دیاری بکە . ئەتوانی وەصفی خاڵ و نیشانەکە بکەیت لە جەستەدا قەبارەکەی چەندە؟.
*زانیاری ئوتۆمبێل.
بەشێکی تری ڕاپۆرتی سەرەتایی وەرگرتنی زانیاریە لە سەر ئەو سوار ڕەوەی بەکار هاتووە لە ڕووداوە کەدا.یان
لەلایەن تۆمەتبارە وە دزراوە، پاشان ڕووداوەکەی کردوە یان هی خۆیەتی؟
- ژمارەکەی – ڕەنگی مۆدێل –ژمارەی شاصی – دروستکراوی کوێ یە؟
*بۆ هەر کەرەسە و ئامێرێکی تر دزرابێ یان کێشەی لە سەر بێت کۆی ئەو زانیاریانەی پیوستە تۆمار بکرێت .
دواتر ئەفسەر ، ناوی خۆی و پلە و ڕۆژی نوسینی ئەنوسێ و واژووی ئەکات .پاشان پێویستە لێپرسراوی بنکە یان کەسی ڕاسپێردراو پەسەندی بکات پێش گەیشتنی بە دادگا .
- مەرجەکانی ڕاپۆرتی پیشەیی:-
لە میانەی کارەکەیدا ئەفسەری پۆلیس ڕووبەڕووی چەندەها ڕووداو ئەبێتەوە ... پیویسە ئەو ڕاپۆرتەی ئەی نوسێ ڕەنگدانەوەی ڕووداو بێت و نابێت بۆچونێکی کەسی (خۆی) و گومانی تێدابێت ، کورد گوتەنی : کوت‌و مت ڕووداوەکە
چۆنە بو وا تۆماری بکات.
شارەزایان (6) خاڵیان دیاریکردووە بۆ ڕاپۆرتی پیشەیی :-
1. لەسەر ڕاستی دامەزرابێت .
2. ووردو دروست بێت.
3. ڕوون بێت .
4. کورت و پوخت بێت .
5. تەواو هەمەلایەن بێت .
6. لەکاتی خۆیدا نوسرا بێت .
لە ووڵاتانی پێشکەوتوودا . دۆسیەکانی پۆلیس لەلایەن ڕۆژنامەوان و ڕاگەیاندکارانەوە ئەبینرێن ، دوای تەواو بوونی ماوەی یاسایی دۆسیەکان . بۆیە پێویستە ڕاپۆرتی پیشەیی بەشێوەیەکی ڕێک و جوان بنوسرێت ، ڕون و ئاشکرا بێت ئەو کەسەی ئەیخوێنێتەوە ، تووشی بەدگمانی و هەڵە تێگەیشتنی نەکات .
- پرسیارە جەوهەریەکان :-
لە راپۆرتە پیشەیی دا هەندی پرسیار هەن ئەبێت بەو پەری ڕونی و پر زانیاریی وەڵامەکانیان درابێتەوە .
أ. لە کۆێ : لە کۆی ئەم زانیاریانەت پێگەیشت و شوێنەکەی کۆی ێە ؟.
ب. کێ کێ یە : بەپۆلیسی وت ،تۆ لەگەڵ کێ قسەت کرد ، کێ چی ووت ، کێ چی کرد ، کێ زانیارییەکانی داپێت ؟.
ت. چی : چی ڕوویدا ، ڕووداوەکە ، تاوانەکە ، کی و ڕۆڵی چیان بینی ، پۆلیسەکان چیان کرد ، ئەنجامەکەی چی بوو؟.
پ. بەچی : بۆچی ئەو تاوانە ڕوویدا ، بۆچی توانبار ڕای کرد ؟.
ج. چۆن : چۆن ئەم تاوانە ڕووی دا ، چۆن تاوانبار ڕای کرد ، چۆن قوربانیەکە بە برینداری گیانی لەدەست دا ...؟ ڕووداوەکە چۆن بووە ؟ قوربانیەکە چۆن دوورخراوەتەوە لە شوێنی تاوان؟
چۆنیەتی داڕشتنی ڕاپۆرتی پیشەیی:-
1. ڕێکخستنی زانیاریەکان :
ئەبێت زانیاریەکان بەشێوەیەکی باش رێک خرابن و زانیاریە بنەڕەتیەکان لە ڕاپۆرتەکەدا هەبن و بخوێنرێتەوە بە ئاسانی ، ئەبێت داتا و زانیاریەکان تەواو کەری یەکتر بن، هارمۆنیەت دروست بکات بۆ ئەوەی شێوان دروست نەبێت .
پێشەکی پاشان ، ناوەڕۆک و زانیاری کەساییەتیەکان و هۆکارەکان و فاکتەر و ئار گۆمێنتەکان و دەر ئەنجام بنوسرێ و پۆلێن بکرێن .
2. میکانیزمی نوسین :-
خراپ نوسینی ڕاپۆرت و لاوازی زمانی نوسینەکەی ناڕۆشنی لێ ئەکەوێتەوە بۆیە پیویستە:
1. هەمووشتەکان لە شوێنی خۆیدا بێت و پەیڕەوی خاڵ بەندی کرابێت .
2. کاتی نوسینی کەسی یەکەمی تاک بەکار بهێنە .
3. ووشەکان ڕوون ڕاشکاوانە بن.
4. ڕێزمانی نوسین و زمانی نوسین تەواو بێت .
5. دەست و خەت خۆش بێت .
3.بەکار هینانی زمانێکی سادە و تەواو .
أ. زمانێکی سادە و ئاسان .
ب. رستەی کورت و پوخت .
ت. خستنە ڕووی شتەکان بە ئاراستەی کۆنکرێتی.
پ. خۆ دوور گرتن لە زمانێکی دژوار و ئاڵۆز .
ج. بەکارنەهێنانی زاراوە و دەستەواژەی وا کە هەمووکەس لێیان تێنەگات ئەم خاڵانە لە زمانی نوسینی ڕاپۆرتدا کار ئاسانی ئەکات لە کاتی بڕیاردان لە لایەن دادگاکان و بڕیار بەدەستەکان .
4.زانیاری پەیوەندار.
تەنها ئەو زانیاریانە تۆمار بکە کە بگرین پەیوەندیان بە ڕووداوەوە یان بەسەر هاتەکەوە هەیە ،گرنگە ئاگاداری ئەوە بین بیر و رای خۆمان بە دوور لە ناو تۆمارەکەدا ، ٠ئەبیت ڕاپۆرت ڕاست دروست بێت ،ئەو ڤاکتانە بنوسە کە پەیوەستن بە ڕووداوەکە بەمەبەستی دەوڵمەند کردنی ، زیادە ڕەوی زیاد لە پیویست مەنوسە لە نوسینی راپۆرتدا.
راپۆرت پیشەی پۆلیس ڕەنگدانەوەی کەسایەتی و چالاکی ئەفسەر دەخاتە روو لە ڕووی ( پیشەیی ، ڕۆشنبیری ،توانا‌و سەلیقەیی، ڕاستگۆیی و بێلایەنی ) ... کەواتە ئەوانەی لە ڕپۆرتەکەدا تۆمار کراوە ڕاست و رون بێت و پوخت ئاسان بێت بۆ خوێندنەوە.
خۆئامادە کردن بۆ چاو پێکەوتن ( بینینی تۆمەتبار ).
پێش ئەوەی بە فەرمی بتەوێ چاو پێکەوتن لەگەڵ تۆ مەتبار بکەیت پێوستە بزانیت :-
1. بەزانیاریکانتا بچۆرەوە .، بەڵگە زانیاریەکانت شەن و کەو بکەرەوە .
2. ئایە ئاشنا بویت بەهەموو لایەن و ڕووی کیشەکە ... ئەگەر شتێک ناڕۆشنە لات ڕاویژ لەگەڵ فەرماندەی کەرت و بنکەکەت بکە.
3. دانانی پلان بۆ چاو پێکەوتن .لیست کردنی پرسیارەکان ،گرنگ بۆ گرنگترین.
4. پێداویستەکانی چاوپێکەوتن لە تۆمار‌و پەراو و پینوس و هەر شتێکی تر ، پێوستە ئامادە بکرێت .
5. شوێنی چاو پێکەوتن لە کوێ ئەنجام ئەدرێ ؟ بە پلەی گەرما و ساردی ، ڕووناکی ، کەرەستەی ناو ژورەکە ، شیوازی دانیشتنی خۆت و تۆمەتبار ... ئەمانە لە بەرچاو بگرە.
6. زانیاری لەسەر کەسایەتی تۆمەتبار وەربگرە، بزانە پێشتر تاوانی ئەنجام داوە... ئەوەی جارێک زیاتر لەلای پۆلیس گیرابێت ،شارەزایە ، وە فێلی وەلام دانەوەی هەیە و خۆی بە ئاسان نادات بەدەستەوە.
7. خۆت بناسینە بە تۆمەتبار ... پێوستە پاریزەرەکەی ئامادە بیت ، پرسیارەکان بەجوانی پەیوەست بە بنەماکانی مافی مرۆڤ بکە لێی.
8. مەبەستی و تەوەر، گرتنی بۆ ڕوون بکەرەوە ، لە هەندێ باردا تومەتبار کت و پڕ گیراوە یان تێوە گلاوە یان زانیاری لەسەر هۆی گرتنەکەی نی یە یان وا خۆی نیشان ئەیات.
چاوپێکەوتن لەگەڵ تومەتبار چۆنی یەتی وەرگرتنی وتەکان
هەموو لە چاوپێکەوتنێک شێوە مەبەستێکی تایبەتی خۆی هەیە...بێگومان چاوپێکەوتن ڕۆژمانەوانێک لەگەڵ کەسایەتیەکی ناو کۆمەڵگا ، نیاز و مەبەستکی ڕۆژنامەوانی هەیە ...جیاوازە لە چاو پێکەوتنی ئەفسەری پۆلیس لەگەڵ تۆمەتباردا کە مەبەستی خستنە ڕووی تاوانێکە... بۆیە جۆری چاو پێکەوتنەکان کارامەیی و شێوازی تەکنیکی خۆی ئەوێت.
شتێکی نا ئەخلاقی نییە پێمان وا بێت بە پرسیارێک و شێوازێکی تەکنیکی وەرگرتن ئەتوانین دیوە تاریکەکانی تاوانکار ببینین . ئەم پرسە پێوستی بە شارەزایی باش، زانیاری تەواو ، خۆ ئامادەکردن و ئارام گرتن و بەردەوامی هەیە .
کێ تۆمەتبارە ؟ تۆمەتبار یان گومانلێکراوە.
ئەو کەسەیە کە گومانی لێئەکرێت هەستابێت بە ئەنجام دانی تاوانێک پێش ئەوەی سەلمێنراوبێت . گومان لێکراو، لە زانستی تاواندا کەسێکە کە پێش لێکۆڵینەوە یان پێش ئەنجام دانی هەنگاوەکانی لێکۆڵینەوە گومان ئەکرێت تاوانی کردبێت .
مەبەست لە چاوپیکەوتنی تۆمەتبار چی یە ؟
چاوپێکەوتن لە تەک تۆمەتباردا ، بریتی یە لە هونەری پەیوەندی کردن بە تۆمەتبارەوە لە کاتی لێکۆڵینەوەدا. بەمەبەستی بەدەست خستنی زانیاری و راستیەکان ، وە ئاشکرا کردنی ڕۆڵی تۆمەتبار یان تێوەگلانی لە تاواندا . بە لە بەرچاوگرتنی مافە یاسایەکان. چاوپێکەوتن ناچار کردن نی یە بۆ داننان بە تاواندا ، یان شایەتی درۆ دژ بە یەکێکی تر بدات . مەبەست تەنها گەڕان و دۆزینەوەی راستیەکان و کۆکردنەوەی بەڵگەکان و شیکار کردنیانە.
ئامانج له‌چاو پێكه‌وتن:
• وه‌رگرتنی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یوه‌ندی به لێكۆڵینه‌وه‌وه هه‌یه.
• دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی زیاتر په‌یوه‌ندیدار به ڕه‌وشی لێكۆڵینه‌وه‌وه.
• دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و دۆكۆمێنتی زیاتر بۆ سه‌لماندنی بێتاوانی یان خستنه ڕووی رۆڵی له‌تاوانه‌كه‌دا.
• به‌مه‌به‌ستی دانپێدانان به تاواندا.
• دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ره‌سته‌و ئامێرانه‌ی تاوانیان پێكراوه.
• ئاشكرا كردنی ئه‌وانه‌ی به‌شداربوون له‌تاوانه‌كه‌دا.
• هه‌ندێ بنه‌مای سه‌ره‌كی له‌كاتی چاوپێكه‌وتندا له‌ته‌ك تۆمه‌تباردا.
• چاوپێكه‌وتن ئه‌بێت یاسایی بێت و به‌پێی جۆری ڕووداوه‌كه بێت.
• هه‌مووكه‌س مافی پاراستنی هه‌یه ئه‌بێت دادگه‌رانه دادگایی بكرێت.
• رێز و شكۆمه‌ندی پارێزراو بێت، مامه‌ڵه‌مان مرۆڤ په‌روه‌رانه بێت، نابێت ئازادی قسه‌كردنی زه‌وت بكرێت.
• ئاگاداری ئه‌وه بین هه‌موو كه‌س بێتاوانه تا تاوانه‌كه‌ی ئه‌سه‌لمێنرێت نابێت ئه‌و هه‌سته بده‌ینه تۆمه‌تبار به ره‌فتاره‌كانمان كه (خۆی له‌به‌رچاو بكه‌وێت).
• زۆر كردن و توندوتیژی فیزیكی و ده‌رونی یاساغه و نابێ بكرێـت.
• نابێت تۆمه‌تبار بخرێـته دۆخێكی ناته‌ندروستی واوه كه به‌زۆر دان به‌شتا بنێت.
• ئه‌گه‌ر تاوانێك له‌لایه‌ن كه‌سی بیانیه‌وه كرا ئه‌بێت وه‌رگێڕی زمانی دایكی تۆمه‌تبار ئاماده‌بێت.
مه‌رجه‌كانی لێكۆڵه‌ر:
1. بیری فراوان و مێشك كراوه بێـت: ئه‌بێت بزانیت چ پرسیارێك له‌چ كاتێكداو چۆن له قسه‌كانی تۆمه‌تبار پرسیار دروست ئه‌كات .
2. بڕوا به‌خۆ بوون: كه‌سایه‌تی لێكۆڵه‌ر ئه‌بێت ڕێزدار و به‌هێز بێت، تا باوه‌ڕ به‌خۆ بوون به‌خود به‌رجه‌سته بێت. ئه‌مه‌ش گرنگی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی پرسیاری لێ ئه‌كرێت.
3. كارامه‌یی په‌یوه‌ندی كردن:
أ. تۆماركردن و نوسینی راپۆرتێكی باش له‌لایه‌ن پرسیار ده‌ربڕ و وه‌ڵامده‌ره‌وه.
ب. نیشاندانی سۆز و میهره‌بانی بۆ تۆمه‌تبار.
ت. مه‌رجه لێكۆڵه‌ر كه‌سێكی به‌په‌رۆش بێت بۆ كێشه‌ی هاوڵاتیان و بواری گشتی.
پ. لێكۆڵه‌ر ئه‌بێت ئاگاداری هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی بێت له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا وه‌ك:
ج. جگه‌ره كێشان.
ح. شت نه‌خواردن و نه‌خواردنه‌وه.
خ. وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی مۆبایل.
د. جوڵه‌ی كه‌م بكات و نه‌چێته ده‌ره‌وه.
ژ. كه‌س نه‌یه‌ته ژورەوە له‌كاتی وته وه‌رگرتندا.
ر. یاری به قاچ و ته‌قه ته‌ق به پێنوسه‌كه‌ی نه‌كات.
ز. ده‌ست بردن بۆ لوت و هه‌ندێ شوێنی تری جه‌سته‌ی كۆنترۆڵ بكات.
4. بێلایه‌نی : زمانی چاوپێكه‌وتن نابێت وابێت ئازار بگه‌یه‌نێت به كه‌سیان ئه‌و كه‌سه‌ی پرسیاری لێئه‌كرێت، چاوپێكه‌وتن ئه‌بێت ته‌واو بێلایه‌نانه بێت نابێت مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆمان تێكه‌ڵ بكه‌ین، ئه‌گه‌ر كه‌سێك قوربانی ده‌ست درێژی سێكسی بێت، نابێت پرسیاری ده‌ره‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی لێبكرێت.
5. ئارامی : زۆرینه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كان پێویستیان به ئارامی و دان به‌خۆداگرتن هه‌یه، ئه‌و كه‌سه‌ی پرسیاری ئاراسته ئه‌كرێت ئه‌بێت كاتی ته‌واوی بدرێتێ ڕاو سه‌رنجی خۆی بخاته‌ڕوو نابێت كات دابنێین بۆ وه‌ڵامی تۆمه‌تبار و پێی بڵێین ( زوو وه‌ڵام بده‌ره‌وه كاتمان نیه).
6. لێهاتویی : لێكۆڵه‌ر ئه‌بێت لێهاتوو بێت له هه‌ڵوێست و به‌جێ هێنانی كاره‌كه‌یدا، به‌چه‌شنێك كورد وته‌نی : ئه‌وه‌ی بن هه‌مانه‌كه بێنێته ده‌ره‌وه. ئه‌بێت كۆڵنه‌ده‌ر بێت و نابێت كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ست بدات. له‌به‌رامبه‌ر تۆمه‌تباردا. له‌كاتی خۆ به‌ده‌سته‌وه نه‌دانی تۆمه‌تبار یان داننه‌نان بهتاواندا. نابێت هه‌ڵچوون و باری ده‌روونی خۆی تێك بدات. ئه‌بێت وه‌كو ئاگر چۆن له پوش و پەڵاش نابێته‌وه ، ئه‌ویش واز له تۆمه‌تبار نه‌هێنێت.
ته‌كنیك و هونه‌ری چاوپێكه‌وتن.
لێكۆڵه‌ر هه‌ندێ ته‌كنیك و هونه‌ری هه‌یه ده‌توانێت به‌پێی شاره‌زایی و سروشت و توانای خۆی به‌كاری بهێنێت وه‌ك:
1. ده‌ربڕینی سۆز و میهره‌بانی: نیشان دانی دۆستایه‌تی ده‌ربڕینی سۆز بۆ تۆمه‌تبار.
2. وه‌ك هاوڕێ خۆت بخه‌ڕوو، وانیشان بده كه هاوكار و هاوخه‌می خۆی و هاوسه‌ر و خێزانهكهیت.
3. لۆمه‌كردن و تانه‌لێدان له‌سه‌ر ئه‌و به‌دوور بگره، ئه‌توانی هه‌ندێ ده‌سته‌واژه و په‌یڤ بخه‌یته‌ڕوو (تۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكدا ئه‌ژیت، ئه‌وان زۆر باش نین و له‌ژێر هاوڕێیه‌تیدا شتیان پێكردویت، من دڵنیام تۆ مرۆڤێكی چاكه ویستی، وه ڕقت له‌و كه‌سانه‌یه كه كاری وا ئه‌كه‌ن).
4. له‌زۆر باردا تۆمه‌تبار له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا باری ده‌روونی شێواوه، ئه‌كرێت هه‌ندێ ئامۆژگاری سۆزدارانه ده‌رببڕیت (پێم بڵێ چی له‌سه‌ره‌تاوه ڕوویداوه تاكۆتایی ؟. تا هاوكاریت بكه‌م و پێت بڵێم چی بكه‌یت..؟تۆ خۆت هاوكار به تا منیش هاوكاریت بكه‌م.؟) یان (شته‌كانت به من بڵێ ویژدانی خۆت ئاسوده بكه با كێشه‌كانت بۆ ئاسان بكه‌ین، ئه‌وه‌ی كه بوو بیر له‌ئاینده‌ی خۆت و خێزانه‌كه‌ت بكه‌ره‌وه ئه‌وان چاوه‌ڕوانی هاوسه‌ر و به‌خێوكه‌ره باشه‌كه‌ی خۆیانن...).
5. وا رێ ئه‌كه‌وێت تۆمه‌تبار جگه له‌وه‌ی قسه‌نه‌كات، درۆ ئه‌كات، خۆی به‌بێ تاوان ئه‌خاته‌ڕوو خۆی نه‌خۆش ئه‌خات یاخود له پرسیاره‌كان رائه‌كات و ئه‌یه‌وێ كه‌شی لێكۆڵینه‌وه‌كه بۆ شتی لاوه‌كی به‌رێت... پێویسته لێكۆڵه‌ر ئاگاداری ئه‌وه‌بێت زوو بیهێنێته‌وه ناو بازنه‌ی لێكۆڵینه‌وه.
هه‌ندێ جار تۆمه‌تبار كه‌سێكی شاره‌زایه له لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس یان قیر جسمهیه و شته‌كانی خۆی ناڵێت له‌م دۆخه‌دا لێكۆڵه‌ر ئه‌توانێ هه‌ندێ هه‌نگاو بنێ:
6. فێڵ كردن لێی، به‌و كه‌مه زانیاریانه‌ی له‌لاته‌و به‌رده‌ستت كه‌وتووه، واخۆت نیشان بده و پێی بڵێ: كه هه‌موو شته‌كانی ئه‌و ئه‌زانیت له‌م كاره‌دا زۆر وریا و به‌سه‌لیقه به، ئاگاداربه تێنهكهویت.
7. تاوانه بچوكه‌كانی بیر بخه‌ره‌وه، یان وای لێبكه شته بچوكه‌كانی بڵێ و دانیان پێدا بنێت... زیره‌كانه هه‌وڵ بده له بچوكه‌وه تاوانه گه‌وره‌كه بدۆزیته‌وه..(پاڵی پێوه بنێ تا خۆت سه‌ركه‌ویت).
8. ترسی نیشان بده، تۆمه‌تبار ئه‌بێت تێبگات كه ئه‌و سه‌رناكه‌وێت، بێده‌نگی له‌ئاست شته‌كانی مانای رزگار بوونی نیه، ئه‌گه‌ر قسه‌نه‌كات هاورێ و كه‌س و كاری ئه‌هێنرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه.
9. لێكۆڵه‌ری وریا و به‌سه‌رنج، به‌ده‌ر له‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه نه‌بێت ئاگاداری هه‌ندێ ده‌ركه‌وته‌و گۆڕانكاری جه‌سته‌ی تۆمه‌تبار بێت... گۆڕانكاری جه‌سته‌یی ئاماژه‌یه بۆ شته شاراوه‌كانی ناو ناخی تۆمه‌تبار.
گۆڕانكاریه جه‌سته‌یه‌كان وه‌ك:
10. زۆر ئاره‌ق كردنه‌وه
11. زۆربوونی هه‌ناسه‌دان و دڵ لێدان و گۆڕینی تۆنی ده‌نگ.
12. گۆڕانی ڕه‌نگی سیما و له‌رزینی ده‌ست و په‌نجه ته‌قاندن و باوێشك دان.
13. ده‌م وشك بوون و زیاتر تف قودان.
14. دره‌نگ چاو تروکاندن، به‌جۆرێك واقی ئهوڕمێ، یان زۆرتر سه‌یری یه‌ك شوێن ئه‌كات.
15. زیاد بوون، یان ره‌ق بوونی جه‌سته و نه‌جوڵان.
شێوه‌ی ده‌ربڕینی سیما و جوڵه‌ی له‌ش هاوئاهه‌نگ نیه، یان پێكه‌نین و زه‌رده‌خه‌نه‌ی بێ‌مانا ئه‌كات.
له‌كاتی چاوپێكه‌وتندا ئه‌بێت خۆمان له‌دوور بگرین له:
1. دۆخێك مهخولقێنه تۆمه‌تبار قسه نه‌كات.
2. یه‌كسه‌ر ده‌ست مه‌كه به نوسین.
3. هه‌ڕه‌شه‌و زۆره‌ملێ به‌كارمه‌هێنه و مهیتۆقێنه.
4. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پرسیار مه‌كه به نه‌خێر یان به‌ڵێ وه‌ڵام بدرێته‌وه، پرسیاری كراوه بكه تا زۆرترین زانیاری وه‌ربگریت.
5. رێگه بده ئاو ،چا بخواته‌وه و بۆی داوا بكه... به‌م كاره متمانه‌ی هاوڕێیه‌تی دروست ئه‌كه‌یت.
6. سوكایه‌تی پێمه‌كه كاتێ دانی‌نا به‌تاوانه‌كه‌یدا.
چۆن كۆتایی به چاوپێكه‌وتن ئه‌هێنیت:
أ. به‌كۆی زانیاریهكانتا بچۆره‌وه.
ب. ئه‌گه‌ر شتێك (وه‌ڵامێك) پێویستی به روون كردنه‌وه بوو، پرسیار بكه‌وه.
ت. ئه‌وه‌ی نوسراوه بۆ تۆمه‌تبار بخوێنه‌وه.
پ. داوای لێبكه دوا قسه‌كانی خۆی چیه با بیڵێت.
ج. پاشان واژۆی پێبكه.
چۆنیه‌تی شوێنی چاوپێكه‌وتنی تۆمه‌تبار :
شوێنی چاوپێكه‌وتن و وته وه‌رگرتنی تۆمه‌تبار ئه‌بێت له‌به‌رچاو بگرێت و پێویسته، هه‌ندێ مه‌رج له‌و جێگایه‌ی پرسیار له تۆمه‌تبار ئه‌كرێت هه‌بێت:
1. ته‌نها ئه‌فسه‌ری لێكۆڵه‌ر و ئه‌گه‌ر پێویست بوو یاریده‌ده‌ر، كه‌سی زیاتر له ژووره‌وه نه‌بن، وه ڕێگه نه‌درێت كه‌سی تر بێته ژووره‌وه.
2. باشتره ژووره‌كه ته‌نها یه‌ك ده‌رگای هه‌بێت.
3. ته‌له‌فیزیۆن و ته‌له‌فۆن ئه‌بێت كار نه‌كه‌ن و ژووره‌كه به‌ته‌واوی كش و مات بێت.
4. دیواره‌كانی ڕووت بن و هیچ وێنه و تابلۆیه‌كی پێوه ههڵنهوا سرابێت و ئه‌وه‌نده‌ش گه‌وره بێت جێگه‌ی مێزێك و (3) كورسی تیا بێـته‌وه.
5. رووناكی گڵۆپه‌كانی تیژ و زه‌ق نه‌بێت به‌چه‌شنێك ئازاری چاو بدات.
6. نابێت مێز و قه‌نه‌فه و هه‌ر چه‌شنه شتێكی تر له‌نێوان ئه‌فسه‌ر و تۆمه‌تباردا هه‌بێت.
7. باشتره پشتی له ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه بێت، تا خه‌یاڵی نه‌ڕوات.
سەرچاوەکان :-
- دەرسگوتارەکانی زانکۆ-بەشی ڕاگەیاندن2004.
- کۆرسەکانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران.ئەکادیمیای پۆلیس .
مـقـدەمـی هاتوچۆ
ئەمین صاڵح محمد