دلێر عبدالرحمن یحیی

2016-01-14     12549
لەساڵانی ڕابردوو و ئێستاشدا ڕەنگ کردن و هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان یەکێکە لەو فاکتەرانەی کە بۆتەهۆی دابینکردنی زیاتری سەلامەتی شۆفێران و هۆیەکانی گواستنەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام ڕووبەری دیاردەی زووخراپ بوون و مانەوەی کاتێکی کەمی ئەم هێلکارییە دەبینەوە.
چەند هۆکارێک هەن کە کاریگەری یان هەیە لەسەر مانەوەی زیاتری هێڵکارییەکە لەسەر ڕووی ڕێگاوبانەکان، کە ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین.

هۆکارە کاریگەرەکان لەسەر مانەوەی هێڵکاری ڕێگاوبانەکان
1)    جۆری هێڵ کاری کردنەکە (جۆری بۆیاغی بەکارهاتوو)
A.    سارد (الکیدی – کلۆر کائوچو)
B.    دوو دوو کۆمپۆنێتی پلاستیکی سارد ( ئاکریلیکی پێرمۆپل ستیکی سارد)
C.    گەرم ( هایدرۆکاربۆنی پێرمۆپل ستیکی گەرم)
*   دیاریکردنی تەمەنی بەسوودی هێڵکارییەکان، واتە (کاتی هێڵکاریکردن تاکو کاتی چاککردنەوە "صیانە"ی هێڵکارییەکە، یان سەرلەنوێ هێڵکاری کردنەوەی)
چەند هۆکارێکی هەیە کە بریتین لە:
1.    بڕوجۆری هاتوچۆکردن لەسەر ڕێگاکە.
2.    زبری ڕووی ڕێگای هێڵکاریکراو.
3.    ئاو و هەوای ناوچەی ڕێگای هێڵکاری کراو.
لێکۆڵینەوەکان وا نیشان دەدەن کە پێچەوانەکردنەوەی ڕووناکی لە ڕەنگی سارد دا لە چاو ڕەنگی گەرم دا کەمترە، هەروەها لەچاو ڕەنگەکانیشدا ڕێژەی تێکچوونی زیاترە.
*    تەمەنی بەسوودی ئەم هێڵکارییانە لەو ڕێگایانەدا کە هاتوچۆ تیایاندا کەمە لانی زۆرەکەی (ئەوپەڕی) دەگاتە ٢ ساڵ، وە ئەو ڕێگایانەی کە هاتوچۆ تیایاندا ئاساییە دەگاتە ٦ تا ١٢ مانگ، وە ئەو ڕێگایانەی کە هاتوچۆ تیایاندا زۆرە دەگاتە ٣ مانگ.
هەروەها خاڵێکی سەرەکیشی هەیە ئەویش ئەوەی کە لەو ناوچانەی ساردن و ڕێژەی بەفربارینی تیایاندا زۆرە باشتر وایە کە ڕەنگی گەرم بەکار نەهێنرێ لەبەر زوو خراپ بوونی، وە بە پێچەوانەشەوە لەو ناوچانەی کە پلەی گەرمی زۆر بەرزە ئەویش بەهۆی شل بوونەوەی قیرەکەو گواستنەوەی ڕەشی قیرەکە بۆ سەر هێڵکارییەکە.
2)    جۆری ئەو ئامێرانەی بەکار دەهێنرێن بۆ هێلکاری کردن.
ئەو ئامێرانەی کە بە سیستمی کۆمپیوتەری کاردەکەن زۆر بەشێوەیەکی ووردتر و ڕێک و پێک تر هێڵکارییەکە دەکەن لەڕووی خێرایی جووڵەی ئامێرەکەو ئەستووری بۆیاغی هێڵکارییەکەو ڕشتنی و دابەشکردنی دانە شووشەییەکان (گلاس بید).
کە ئەوەش هۆکارێکە بۆ زیاتر مانەوەی هێڵکاری ڕووی ڕێگاکان.
3)    جۆری ڕێگاو ڕووی ڕێگای هێڵکاری کراو
چۆنیەتی ڕێگاکان لە ڕووی زبری و باش و خراپی ڕووی ڕێگاکە کاریگەری هەیە لەسەر چۆنیەتی و چەند مانەوەی هێڵکاری ڕێگاوبانەکان.
4)    کاتی هێڵکاریکردن
یەکێک لە خاڵە گرنگەکان لە کرداری هێڵکاریکردن بریتییە لەکات و ساتی گونجاو بۆ هێڵکاریکردن، چونکە بۆ بەدەست هێنانی باشترین ئەنجامی هێڵکاریکردن لە ڕووی مانەوەو بەردەوامی بە لەبەرچاوگرتنی پلەی گەرمی ماددەی بەکارهاتوو بەتایبەت ( هێڵکاری گەرم) پێویستە پلەی گەرمی هەواو ڕێژەی شێ و هەروەها پلە گەرمی ڕووی ڕێگاکەش لەبەرچاو بگیرێت بۆ بەدەست هێنانی ئامانجی هێڵکاری کردنەکە.
*    بەپێی ستانداردی 3262 BS لەکاتی هێڵکاری گەرم دا پێویستە پلەی گەرمی هەوا لە نێوان 10-25 پلەی سانتیگراد و پلەی گەرمی ڕووی ڕێگاکەش کە هێڵکاری دەکرێت ئەوپەڕی 40 پلەی سانتیگراد بێت و ڕێژەی شێ ٨٥% کەمتربێت، چونکە ئەگەر لەو پلەی دیاریکراوی سەرەوە کەمتربێت ئەوا ڕەنگی ڕژاو بۆ هێڵکاریکردنەکە زوو سارد دەبێتەوە و ئەوەش وا دەکات کە بەباشی لەگەڵ ڕووی ڕێگاکە کارلێک نەکات و حاڵەتی چەسپەندەگی (پێوەلکان) ی خۆی لەدەست بدات و هەروەها زۆری ڕێژەی شێ (رگوبەت) دەبێتە هۆی درووست بوونی چینێکی بەربەست لە نێوان ڕەنگی ڕژاو و ڕووی ڕێگاکەوە پاش ماوەیەک لە بەکارهێنانی ڕێگاکەو هاتوچۆکردنی ئوتومبیل دەبینین کە دەبێتە هۆی جیابوونەوەی ڕەنگەکە و خراپ بوونی هێڵکارییەکە، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی هێڵکارییەکە بەباشی ئامانجی خۆی نەپێکێت.
*   هەروەها لەکاتی بەکارهێنانی (ڕەنگی سارد) پێویستە پلەی گەرمی ڕووی ڕێگای هێڵکاری کراو لە 50 پلەی سانتیگراو زیاتر نەبێت و ڕێژەی شێ لە ٨٥% کەمتربێت.
5)     هەل و مەرجی ئاو و هەوا
پێویستە جۆری بۆیاغی هێڵکاری لەگەڵ ئاو و هەوای ناوچەی هێڵکاری کردنەکە پێکەوە گونجاوبن، چەنکە هەر ناوچەیەک تایبەتمەندییەکی دیاریکراوی خۆی هەیە لە ڕووی ئاو و هەوا، ڕێژەی باران بارین و نزمترین و بەرزترین پلەی گەرمی یەوە.
6)     گەنجینەداری و پاراستنی مەودای هێڵکاری کردن لەپێش و کاتی ئەنجامدانی هێلکاریکردن.
ئەم بڕگەیەش کاریگەری تایبەتی خۆی هەیە لەسەر مانەوەی هێڵکاری ڕێگاکان.
مەودای هێڵکاری کردن پێویستە لە جێگای زۆر خاوێنو وشک و دوور لە هەبوونی شێ پارێزگاری لێبکرێت و هەڵگیرێت.


کەم کوڕی یەکانی هێڵکاری ڕێگاوبانەکان
بەپێی لێکۆڵینەوەی زانستی بەدەست هاتوو لە بارەی کەم و کوڕییەکانی هێڵکاری ڕێگاوبانەکان، دەتوانرێ ئاماژە بەچەند خالێک بکرێت:
1)    کەم بوونەوەی پێچەوانەکردنەوەی ڕووناکی
A.    کەم بوونەوەی پێچەوانەکردنەوەی ڕووناکی هێڵکارییەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی هەیە بە ڕێژەی دانە شووشەییە (گلاس بید) بەکارهاتووەکان، بەکارهێنانی زیاتر یان کەمتر لە ڕێژەی پێویست.
B.    بەکارهێنانی دانە شووشەییە نەگونجاو و نا پەسەندەکان.
C.    پیس بوون و ڕەش بوونی هێڵکارییەکان، کە ئەوەش دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی پێچەوانەکردنەوەی ڕووناکی.
D.     ڕێژەی کەمی چەسپەندەکی ( پێوەلکان) دانە شوشەییەکان لەگەڵ ڕەنگی ڕژاوی هێڵکاری.

2)    ڕەش بوونی هێڵکاری ڕێگاوبانەکان
دیاردەی ڕەش بوونی هێلکاری ڕێگاوبانەکان خاڵێکی بەرچاوە لە کەم و کوڕییەکانی هێڵکاری ڕێگاوبانەکان، بە تایبەتی لە ناوچە وشک و کەم بارانییەکان.
*   چەند هۆکارێکی ئەم دیاردەیەش بریتین لە:
A.    بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زۆری دانە شووشەییەکان.
B.    هاتوچۆکردنی ژمارەیەکی زۆری ئوتومبیلەکان لەسەر ڕێگای هێڵکاری کراو.
C.    تۆز و گەردو خۆڵی ناو هەواو پێوەلکانی بڕێکی ئەو تۆزو گەردە بە هێڵکارییەوە.
D.    دوکەڵی سووتەمەنی ئوتومبیلەکان و پێوەلکانی هەندێکی بە هێڵکارییەکانی ڕێگاوە.
E.    جووڵانی قیرەکە و گواستنەوەی ڕەشی قیرەکە بۆسەر هێڵکارییەکان.
F.    نەگونجانی ڕەنگی بەکارهاتوو بۆ هێڵکاری لەگەڵ هەل و مەرجی ئاووهەوا لەکاتی هێڵکاریکردندا.
G.    لەبەرچاو نەگرتنی پلەی گەرمی ڕوی ڕێگاکەو گونجاوی لەگەڵ گەرمی هەوادا.

3)    تەقین و هەڵوەرینی ڕەنگی هێڵکارییەکە لەبارەی درێژی یان پانی هێڵکاری ڕێگاکە هۆکاری ئەم دیاردەیەش لەهێڵکاری ڕێگاوبانەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ:
A.    گەرم کردنی زیاتر لەڕێژەی پێویست و دیاریکراوی مەوادی بەکارهاتوو. ( لەبۆیاغی گەرمدا).
B.    پلەی نزمی هەوا لەکاتی ئەنجامدانی کرداری هێڵکاریکردن.
C.    ئەستووری کەمتر یان زیاتر لەئەندازەی دیاریکراو و پێویست.
D.    پلەی گەرمی نزمی ڕوی ڕێگای هێڵکاری کراولەکاتی هێڵکاریکردندا.
E.    هاتوچۆی زۆری ئوتومبیلەکان.
F.    کەم و کورتی لە بەکارهێنانی مەوادی بەکارهاتوو لە هێڵکاری کردندا.
G.    هەبوونی تەقیوی لە ڕووی ڕێگاکەو کە ئەوەش دەبێتە هۆی دروست بوونی تەقیوی لەسەر هێڵکارییەکە.

4)    جیابوونەوەی هێڵکارییەکە لەسەر ڕووی ڕێگاکە
جیابوونەوەی هێڵ کاری لەسەر ڕووی ڕێگای هێڵکاری کراو لە ڕەنگی ساردوگەرم دا بەهۆی کەمی یا نەبوونی چەسپەندەکی (پێوەلکان) لە مەوادی بەکارهاتوو، دیاردەیەکە کە زۆرجار لەکاتی هێڵکاری کردندا ڕووبەڕووی دەبینەوە.
*    هەروەها چەند هۆکارێکی تریش دەبێتە هۆی دروست بوونی ئەم دیاردەیە:
A.    خاوێن نەبونی ڕوی ڕێگای هێڵکاری کراو لەکاتی هێڵکاریکردندا.
B.    نزمی پلەی گەرمی ڕوی ڕێگاکەو پلەی گەرمی هەوا لەکاتی هێڵکاریکردندا.
C.    نزمی پلەی گەرمی مەوادی بەکارهاتوو لەکاتی هێڵکاریکردنی گەرمدا.
D.    هەبوونی شێ لەسەر ڕووی ڕێگای هێڵکاریکراو لەکاتی هێڵکاریکردندا.
E.    نەگونجانی ڕەنگی بەکارهاتوو لەگەڵ هەل و مەرجی ئاو و هەوا.
F.    کەمی هاوسەنگی لە مەوادی بەکارهاتوودا.
G.    خێرایی زۆری جوڵەی ئامێری هێڵکاری کردن و ئەستووری نەگونجانی هێڵکاری.
H.    ئەستووری زیاتر لە ڕێژەی دیاریکراوی هێڵکاری کردن، بەتایبەت لە ( ڕەنگی سارد).
I.    زوو ساردبوونەوەی ڕەنگی ڕژاو بۆسەر ڕووی ڕێگاکە، ئەوەش دەبێت هۆی کارلێک نەکردنی ڕەنگی بەکارهاتوو لەگەڵ ڕووی ڕێگاکەو لە ئەنجامیشدا جیابوونەوەی هێلکارییەکە لە ڕێگاکە.

5)    مانەوەی شوێن تایەی ئوتومبیلەکان لەسەر هێڵکارییەکە
*    لەو ناوچانەی کە پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێ مەوادی بەکارهاتووی هێڵکاری ( ڕەنگ و بۆیاغی سەر ڕێگاکە) نەرم دەبێتەوەو خلیسک دەبێت و شەپۆل دروست دەکات، ئەمە لەکاتێکدایە کە بەهەمان شێوە قیری ڕێگای هێڵکاری کراویش نەرم دەبێتەوەو شەپۆل دروست دەکات.
هەروەها لەکاتی تێپەڕبوونی ژمارەیەکی زۆری ئوتومبیل شێوەی تایەی ئوتومبیلەکان دەگوازرێتەوە بۆسەر هێڵکارییەکە و دەبێتە هۆی لەناوچوونی شێوە ساف و جوانەکەی وە کاتێک لە شەوانیشدا دووبارە پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو شێوە ناڕێکەی شوێن تایەی ئوتومبیلەکان لە ڕۆژدا دروستیان کردووە توند ببێتەوە و بەوەش هێلکاری ڕێگاژە تایبەتمەندی خۆی لەدەست دەدات.
*   هۆکاری سەرەکی ئەم دیاردەیەش بریتی یە لە کەمی ڕێژەی دانە شووشەییەکان لەناو هێڵکاری و ڕەنگی بەکارهاتوو، وە کەمی دانە شووشەییەکان بەجۆرێک لە جۆرەکان دەبێتە هۆی کەم بوونی ماددەی توندکەرەوە لە بۆیاغەکەدا و هەر ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی توانای بەرگریکردن لە بەرامبەر نەرم بوونەوەو دوا جاریش گواستنەوەی شێوەی تایەی ئوتومبیلەکان بۆ سەر هێلکارییەکە.

6)    دیاردەی بەگەچ بوون
مەبەست لە (بەگەچ بوون) دروست بوونی چینێک بۆدرەیە لەسەر ڕووی هێڵکارییەکە و کەم بوونەوەی بەرەبەرەی ئەستووری هێلکارییەکە بە تێپەڕبوونی کات. ئەم حاڵەتەش دروست دەبێت بەهۆی:
A.    ڕێژەیەکی زیاتری لەڕێژەی سەدی فیلەر و پیگمێنت لە هاوسەنگی ڕەنگەکەدا.
B.    کەمی توانای خۆڕاگری ڕەنگی بەکارهاتوو لە بەرامبەر تیشکی ژوور وەنەوشەیی خۆر.



نووسینی: گروپێك له‌ ئه‌ندازیارانی رٍێگاو هێلكاری له‌ ئێران
وه‌رگێڕانی له‌ فارسییه‌وه‌: دلێر عبدالرچی یحیی
پێداچوونه‌وه‌ی: مقدمی هاتوچۆ (ئه‌مین صالح محمد)
    یەكەمین كۆنفرانسی نیشتیمانی لە تهران (هێڵكاری و ڕێساكانی ڕێگاو ترافیك) ساڵی 2005
1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

4
5
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

6
7
8
9
10
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

11
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
13
14
15
16
17
18
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

19
20
© 2025 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft