• دانە شووشەییەکان هاوتا لەگەڵ هێڵکاری کردنی ڕێگاوبانەکان بەمەبەستی زیادکردنی توانای بینینی شۆفێران لە شەواندا سوودی لێ وەردەگیرێت. بەپێچەوانەوە بەبێ سوود وەرگرتن لەم دانە شووشەیی یانە زۆربەی هێڵ کاری یەکان لەشەواندا بەباشی نابینرێن.
• دانە شووشەییەکان پێویستە تەواو شێوە خڕبن تاکو بتوانین بەباشی کاری خۆیان کە پێچەوانە کردنەوەی ڕووناکی یە ئەنجام بدەن.
دانە شووشەییەکان لە ڕووی توانای پێچەوانەکردنەوەی ڕووناکی یەوە جۆراوجۆرن وە ڕشتنی ئەم دانە شووشەییانە بەشێوەیەکی ئاسایی بەهۆی پستوولە(دەمانچە)وە دەبێت و تێکەڵ بەهێڵ کارییەکە دەکرێت، بەجۆرێک کە ڕێژەی %٧٥ دەچێتە ناو هێڵ کارییەکەوە و ڕێژەکەی تریشی وەک چینێک لەسەر ڕووی هێڵکارییەکە دەمێنێتەوە.
دانە شووشەییە خڕەکان چۆن کار دەکەن!؟
پێچەوانەکردنەوەی ڕووناکی هێلکارییەکان کە دەبێتە هۆی زیادبوونی سەلامەتی شۆفێران بەتایبەتی لەشەواندا کاتێک دەبێت کە سوود لە دانە شووشەییەکان وەربگیرێت.
• لە ڕاستیدا دانەشووشەییەکان ڕووناکییەکان بەرەولای سەرجاوەی ڕووناکییەکە واتە (چرای ئوتومبیلەکان) پێچەوانە دەکەنەوە، لە ئەنجامیشدا ئەو هێڵکارییە کەبەملیۆنەها لەم دانە شووشەییانەی تێدایە لەژێر ڕووناکی چرای ئوتومبیلەکان ڕووناکییەکە پێچەوانە دەکەنەوەو دادرەوشێنەوە، وە توانای بینینی شۆفێران چەند بەرامبەر دەبێت لەچاو ئەو هێڵکاریانەی کە دانەی شووشەییان تێدا نییە.
• کاتێک ڕووناکی چرای ئوتومبیل لە دانە شووشەییەکان خڕ دەدات ئەویش بە ئاراستەی پێچەوانە ڕووناکییەکە پێچەوانە دەکاتەوە بەشێوەی هێڵێکی تەریب لەگەڵ ڕووناکی هاتوو لەچرای ئوتومبیلەکانەوە.
• ئەو دانە شووشەییانەش کە خڕ نین یان شێوەیەکی ناڕێک و پێک بەم لاولادا بڵاودەکەنەوە و پێچەوانەی دەکەنەوە.
جۆرەکانی دانە شووشەییەکان
• دانە شووشەییە بەکارهێنراوەکان لە هێڵکارییەکاندا دوو جۆرن:
A. جۆری یەکەم : بێ ڕووپۆش
B. جۆری دووەم: ئەو دانە شووشەییانەن کە خاوەنی ڕووپۆشێکی دژەشێن. ئەم جۆرەیان گونجاون لەگەڵ هەل و مەرجی ئاو و هەوا کە ڕێژەیەکی بەرزی شێیان تێدایە. وە ئەگەر ڕەنگی هێڵکارییەکە لە جۆری ئاوی بێت ئەوا سوود لەو دانە شووشەییانە وەردەگیرێت کە خاوەنی ڕووپۆشێکی سلیکۆنین.
شێوازی بەکارهێنانی دانە شووشەییەکان
شێوازی بەکارهێنانی بۆ سێ جۆر دابەش دەکرێن:
A. Pre-mix
B. Drop-on
C. Inter-mix
لەشێوازی A دا پێش بەکارهێنانی لەکاتی دروستکردنی ڕەنگە لەهەمان کارگە دانە شووشەییەکان تێکەڵ بە ڕەنگەکە دەکرێت بەئەندازەی ڕێژەی %٢٠. بەڵام لەشیوازی Bدا، دانە شووشەییەکان دوای هێڵ کاریکردن دەست بەجێ بەکاردەهێنرێت بەڕێژەی 400 تا 450 گرام/م٢.
چەند تێبینی یەکی گشتی دەربارەی دانە شووشەییەکان
توانای پێچەوانە کردنەوەی ڕووناکی و بینینی هێڵکارییەکان لەشەواندا پەیوەندی بەم خاڵانەی لای خوارەوە هەیە:
A. خڕی دانە شووشەییەکان
B. بڕی بەکارهێنراوی دانە شووشەییەکان
C. بڕی ڕێژەی بلاوبوونەوەی دانە شووشەییەکان و تیرەکانیان لەسەرهێڵکارییەکە
D. ڕێژەی ئەو دانە شووشەییانەی کە دێنە سەرڕووی سەرەوەی ڕەنگی هێڵکارییەکە.
E. چۆنیەتی جێگیربوونی دانەشووشەییەکان لەسەر هێڵکارییەکە.
F. ڕێژەو چۆنیەتی پیگمێنتی دی ئۆکسیدی تیتان.
سوودەکانی دانە شووشەییەکان
A. زیادبوونی توانای بینین لە شەواندا.
B. زیادبوونی تەمەن و کاتی مانەوەی هێڵکارییەکە
C. کەمکردنەوەی خلیسکانی ئوتومبیل
D. زیادکردنی ڕێژەی سەلامەتی ڕێگاوبانەکان
ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە لەکاتی ڕشتنی دانە شووشەییەکان
A. هەڵکردنی با دەبێتە هۆی جیابوونەوەی دانە شووشەییەکان لە هێڵکارییەکە بۆیە دەبێت بەربەستێک دابنرێ بۆ دەمانچەی ڕشتنی دانە شووشەییەکان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری با لەسەر بڵاوبوونەوەی.
B. پستولە(دەمانچە)ی ڕشتنی دانە شووشەییەکان دەبێت گەورەتربێت لە پستوولەی ڕەنگ کردن.
C. دەکرێت ڕێژەی ٢٠% زیاتر لە ڕێژەی دیاریکراوی دانە شووشەییەکان بکرێت بەهێلکارییەکەوە بۆئەوەی هەندێ هۆکاری وەک با و هۆکارەکانی دیکە نەبێتە هۆی ئەوەی ڕێژەی دانە شووشەییەکان لەسەر هێڵکارییەکە کەم بێتەوە.
D. هەل و مەرجی ئاو و هەوای ناوچەکە لەبەرچاو بگیرێت.
لەو ناوچانەی کە زۆرتر باراناوین و شێدارن باشتر وایە دانە شووشەییەکان لە جۆری گەورەو درشت بن.
* دانە شووشەییەکان کاتێک بەسەر هێڵکارییەکی تازە ئەنجامدراودا بڵاو دەکرێتەوە پێویستە بە ئاسانی لەناو ڕەنگەکەدا جێگای خۆیان بکەنەوە.
جێگیربوونی ئەم دانە شوشەییانە دەبێت بەجۆرێک بێت کە چینێکی پێچەوانەکەرەوەی ڕووناکی لەخۆیدا هەڵبگرێت تاکو لەکاتی تەواوبوونی چینەکانی سەرەوەدا ئەمان جێگای ئەو چینەی سەرەوە بگرنەوە و کاری پێچەوانەکردنەوەی ڕووناکی ئەنجام بدەن. ئەوەش بە بەردەوامی سەلامەتی هۆیەکانی گواستنەوەو شۆفێران دابین دەکات.
نووسینی: گروپێك له ئهندازیارانی رٍێگاو هێلكاری له ئێران
وهرگێڕانی له فارسییهوه: دلێر عبدالرچی یحیی
پێداچوونهوهی: مقدمی هاتوچۆ (ئهمین صالح محمد)
یەكەمین كۆنفرانسی نیشتیمانی لە تهران (هێڵكاری و ڕێساكانی ڕێگاو ترافیك) ساڵی 2005.