بەهمەن عبداللە مجید

2015-04-30     5330
ئاماری رووداوه‌كانی هاتوچۆ رۆژ به‌ رۆژ له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌ له‌ئێستادا ساڵانه‌ (1.200.000) هاوڵاتی به‌ رووداوه‌كانی هاتوچۆ گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن، به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كه‌ پێشبینی كردووه‌ تا ساڵی 2020 تێكڕای مردن به‌ رووداوه‌كانی هاتوچۆ (7.000.000) هاوڵاتی تێبپه‌ڕێنێت. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه‌ به‌شی زۆری قوربانیه‌كان له‌ وڵاته‌ دواكه‌وتووه‌كاندایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ مرۆڤ نزیكه‌ی (150) ساڵێك ده‌بێت ئوتومبێلی داهێناوه‌ به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر مرۆڤ به‌م ئامێره‌ ماڵئاواییان له‌ ژیان كردووه‌. وڵاته‌ پێش كه‌وتووه‌كان هه‌ر زوو له‌ مه‌ترسیه‌كانی به‌ئاگاهاتن و هه‌موو هه‌وڵێكیان خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی پێش به‌ رووداوه‌كان بگرن یان ژماره‌ی مردن و برینداری كه‌م بكه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ی وڵاته‌ پێش كه‌وتووه‌كان كاریان له‌سه‌ر كرد ئێمه‌ بێ‌ ماندوبوون و لێكۆڵینه‌وه‌ هاتۆته‌ به‌رده‌ستمان ته‌نها جێ‌ به‌جێ‌ كردنمان له‌سه‌ر شانه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌شمان نه‌كردووه‌.
ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كان ده‌ست نیشان بكه‌ین پێویسته‌ چاره‌سه‌ره‌كانیش بخه‌ینه‌ڕوو به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌تا ئێستا له‌ وڵاتی ئێمه‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان ته‌نها هۆكاره‌كان خراونه‌ته‌ سه‌ر لاپه‌ڕه‌، چاره‌سه‌ره‌كان ته‌نها وشه‌یه‌و به‌واتایه‌كی تر ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ستین به‌ هۆكاری كێشه‌و هه‌مووشمان ئه‌یزانین ئه‌وه‌نده‌یه‌ دوای چاره‌سه‌ر و خۆماندوو كردن ناگه‌ڕێین ئێمه‌ دیسانه‌وه‌ هۆكاره‌كان به‌كورتی ده‌خه‌ینه‌ڕو :
هۆكاره‌كان:
یه‌كه‌م: خێرایی
دووه‌م: پابه‌ندنه‌بوون به‌ هێما و هێڵكاری شه‌قام
سێ‌ یه‌م: خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان
چواره‌م: سه‌رقاڵ بوون به‌ ئامێره‌كان وه‌ك رادیۆ – مۆبایل –هتد
به‌گشتی ئه‌مانه‌ هۆكارن بۆ رووداوی هاتوچۆ به‌ڵام ئه‌م هۆكارانه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ڕووداوه‌كه‌ مردن و برینداری لێ‌ بكه‌وێته‌وه‌:
یه‌كه‌م: به‌كارنه‌هێنانی پشێنی سه‌لامه‌تی
دووه‌م: به‌كارنه‌هێنانی كورسی تایبه‌ت بۆ مناڵان
سێ‌ یه‌م: كه‌موكوڕی له‌ ئوتومبێلدا
چواره‌م: زیاد له‌ ژماره‌ی پێویست له‌ناو ئوتومبێل
پێنجه‌م: ئوتومبێلی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل بۆ گواستنه‌وه‌ی مرۆڤ.

چاره‌سه‌ره‌كان بۆ ڕێگری له‌ رووداوی هاتوچۆ:
یه‌كه‌م: هه‌موو شه‌قامه‌كان كامێرای چاودێری لێ‌ دابنرێت و سزای خێرایی زیاد بكرێت و سزای مه‌عنه‌ویش كاری پێ‌ بكرێـت.
دووه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و به‌رپرس كردنی شۆفێر له‌ هێما و هێڵكاری شه‌قام
سێ‌ یه‌م: لێسنه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێر له‌كاتی به‌كارهێنانی مادده‌ كحولیه‌كان به‌ڵام به‌پێی رێژه‌كه‌ی.
چواره‌م: له‌كاتێك كه‌ شۆفێرێك توشی رووداوی هاتوچۆ ده‌بێت ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه‌ی كه‌مته‌رخه‌می بوو ئه‌وا سزای زیندانی و وه‌رگرتنی بڕه‌ پاره‌یه‌ك كه‌ به‌لای هاوڵاتیان زۆر قورس بێت به‌تایبه‌تی كاتێك شۆفێرێك به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می ئه‌بێته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی كه‌سێك وه‌كو كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.

چاره‌سه‌ره‌كان بۆ ڕێگری كردن له‌ مردن و برینداری له‌كاتی رووداو:
یه‌كه‌م: هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانی بۆ رێزگرتن له‌ یاساكانی هاتوچۆ ده‌ستی پێ‌ بكرێت
دووه‌م: هه‌ر ئوتومبێلێك كورسی تایبه‌ت به‌ مناڵانی به‌كارنه‌هێنا به‌كه‌مته‌رخه‌م له‌بواری په‌روه‌رده‌كردنی مناڵ سزا بدرێت.
سێ‌ یه‌م: ئه‌و ئوتومبێلانه‌ كه‌ هاورده‌ ئه‌كرێت زیاتر گرنگی به‌ كوالێتیان بدرێت و مه‌فره‌زه‌كانی هاتوچۆ  لێپرسینه‌وه‌ی توند له‌سه‌ر مه‌رجی توندو تۆڵی ئوتومبێل بكه‌ن.
چواره‌م: ئوتومبێلی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل به‌ یاسا قه‌ده‌غه‌ بكرێت كه‌ مرۆڤ نه‌گوازنه‌وه‌.
به‌و هیوایه‌ی هه‌موولایه‌ك به‌دڵسۆزی له‌ئاستی خۆیه‌وه‌ كاری له‌سه‌ر بكات.

نووسینی
ملازمی یەکی هاتوچۆ
بەهمەن عبداللە
1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

4
5
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

6
7
8
9
10
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

11
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

13
14
15
16
17
18
19
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

20
© 2025 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft