بەهمەن عبداللە مجید

2014-02-21     9358
له‌شاری سلێمانی دا (27500) ئۆتۆمبێلی جۆری كرێ هه‌یه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 7% ی كۆی گشتی سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كانی پارێزگای سلێمانی , له‌م ڕێژه‌یه‌ش (18209) ئۆتۆمبێلیان له‌جۆره‌كانی (نیسان سه‌نی و تویتا كرۆلا وشكۆدا) یه‌, كه‌ ده‌كاته‌ 66% ی كۆی گشتی سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێلی كرێ له‌پارێزگای سلێمانی .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی كرێ (تاكسی) زۆرترین كات له‌جوڵه‌دان و سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیانن , ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌خزمه‌ت . لێره‌دا جێی خۆیه‌تی كه‌ بزانین ڕێژه‌ی ڕووداو له‌ناو ئۆتۆمبێلی كرێ دا چه‌نده‌ و به‌دوای هۆكاره‌كه‌ی دا بگه‌ڕێین , به‌پێی ئاماری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆ له‌ساڵی 2013دا له‌كۆی (887) ڕووداوی هاتووچۆ كه‌ ڕووی داوه‌ , له‌21% رووداویان ئۆتۆمبێلی جۆره‌كانی  (نیسان سه‌نی وتویتا كرۆلاو شكۆدا) تیایدا به‌شدارن و تووشی زیانی مادی وگیانی بوون , به‌پله‌ی یه‌كه‌میش ئۆتۆمبێلی جۆری( نیسان سه‌نی) به‌پله‌ی دووهه‌میش ئۆتۆمبێلی جۆری (تویتا كرۆلا) و له‌دوای ئه‌ویش ئۆتۆمبێلی جۆری (شكۆدا) دێت . 
هه‌رچه‌نده‌ ڕێژه‌ی ئۆتۆمبێلی شكۆدا له‌چاوئه‌و دوو جۆره‌ی دیكه‌دا كه‌متره‌ به‌جۆرێك كه‌ته‌نها له‌ 4% ئۆتۆمبێلی جۆری كرێ پێك ده‌هێنێت . بۆئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كان دابه‌زێت و به‌ره‌و كه‌م بوونه‌وه‌ بچێت , سه‌ره‌تا ده‌بێت هۆكاری ڕووداوه‌كان ده‌ست نیشان بكه‌ین وپاشان به‌ پێی تایبه‌تمه‌ندی به‌رپرسیارێتی رووداوه‌كان دابه‌ش بكه‌ین  , ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌ هاتووچۆوه‌ هه‌یه‌ , پێویسته‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆ به‌هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ پێدانی مۆڵه‌تی گشتی شۆفێری دا بكرێت ومیكانیزمی دیكه‌ بگیرێته‌ به‌ر بۆ پێدانی مۆڵه‌تی گشتی شۆفێری به‌ هاوڵاتیان به‌ جۆرێك ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته‌ هه‌ڵگری ئه‌و جۆره‌ مۆڵه‌ته‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی و لێپرسینه‌وه‌ له‌لایه‌ن یاساوه‌ بكات به‌رامبه‌ر به‌ گیانی خۆی و سه‌رنشین وپیاده‌كان  . هه‌روه‌ها له‌ڕووی پزیشكیه‌وه‌ لیژنه‌ پزیشكیه‌كان جگه‌ له‌پشكنینی چاو پشكنینی ده‌روونی وجه‌سته‌یش بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ بكات كه‌ داوای مۆڵه‌تی گشتی شۆفێری ده‌كه‌ن .
هه‌روه‌ها پێویسته‌ ده‌زگاو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌كانی حكومه‌ت چاودێری زیاتر بخاته‌ سه‌ر كۆمپانیاكانی هێنانی ئۆتۆمبێل له‌ڕووی كوالێتیه‌وه‌ , به‌تایبه‌تی ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه‌ ئه‌و سێ جۆره‌ ئۆتۆمبێله‌ هاورده‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئاماژه‌مان پێكردو به‌ر له‌هاتنه‌ ناوه‌وه‌یان بگرێت , هیوادارم هیچ شۆفێر وهاوڵاتیه‌ك تووشی رووداو كاره‌ساتی دڵته‌زێن نه‌بن ورۆژێك  له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ گوێبیستی ئه‌وه‌بین له‌مه‌رزه‌كانه‌وه‌ به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكیه‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌ بگێڕێته‌وه‌ تاكو ئێمه‌ش هه‌ست به‌ دڵنیایی زیاتر بكه‌ین .

ئه‌فسه‌ری هاتووچۆ
به‌همه‌ن عه‌بدوڵڵا
1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

4
5
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

6
7
8
9
10
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

11
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

13
14
15
16
17
18
19
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

20
© 2025 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft