بەهمەن عبداللە مجید

2014-03-20     6624

  كه‌باس له‌وه‌ده‌كه‌ین ئۆتومبێلی تایبه‌ت زۆر بوه‌ ئه‌م ئاماژه‌یه‌ كه‌بۆئه‌وه‌ی كه‌داهاتی تاكه‌كه‌س باش بۆه‌ وه‌به‌رێژه‌یه‌كی به‌ر
چاوپاشه‌كه‌وت زیادی كردوه‌ بۆیه‌هاوڵاتیان ئه‌توانن كه‌ببنه‌خاوه‌نی ئۆتومبێلی خۆیان ئه‌م جیگه‌ی دڵ خۆشیه‌ وه‌مافیكی سروشتی یه‌ هه‌موتاكێكه‌ كه‌ببنه‌ خاوه‌نی ئۆتومبێلی تایبه‌ت خۆی پاشان باش بونی داهاتی تاك دیسان كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی تاك وگه‌شت كردن وسه‌ردان وبه‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كان كه‌دیسان ئه‌مه‌ش مافێكی سروشتی هه‌موتاكێكه‌ له‌هه‌ر شوێنیكی ئه‌م جیهانه‌دا بێت ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانه‌ خراپ مامه‌ڵه‌كردنی هه‌ندیك له‌هاوڵاتیانه‌ له‌گه‌ڵ (گه‌شت گوزارو ئوتۆمبێل ) داره‌نگه‌ هه‌موتان له‌بیرتان بێت كه‌ چه‌ندسالێك به‌ر له‌ئێستا به‌چه‌ند خانه‌واده‌یه‌ك یه‌ك ئوتۆمبێل یان دوو ئوتۆمبێلێان هه‌بو
سه‌رجه‌میان به‌و چه‌نددانه‌ ئوتۆمبێله‌ ده‌چونه‌ گه‌شت وشوینه‌ گه‌شتیاریه‌كان وه‌سه‌رجه‌میان سه‌لامه‌ت ده‌بون له‌روداوی هاتوچۆ قوربانی هاتوچۆ به‌رێژه‌یه‌كی به‌ر چاو كه‌م بو ، وه‌له‌هه‌مان كاتیشدا حاڵی سه‌یرانگاكانیشمان زۆر پاك تر وخاوین تربو له‌
ئێستا به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌م چه‌ندساڵه‌ی دوایدا له‌گه‌ڵ باش بونی داهاتی تاك وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری تاك سه‌یرانگاكانمان حاڵی زۆر خراب تره‌ له‌حاڵی هاتوچۆ له‌هه‌ریمی كوردستاندا كه‌هه‌ردوكیان په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی
به‌ئاستی رۆشنبیری تاكه‌وه‌ هه‌یه‌ نمونه‌یه‌كتان بده‌مێ‌ له‌به‌هاری (2013) ته‌نها له‌رۆژانی (20-21/3) دا 250,000هه‌زار ئوتۆمبێل چونه‌ته‌ ناوشارۆچكه‌ی دوكانه‌وه‌ بۆ گه‌شت گوزارخاشاكی فریدراو له‌و دورۆژه‌دا بریتی بوه‌ له‌ (300) گن خاك وخاشاك كه‌ئه‌مه‌ نه‌ك كاره‌ساته‌ به‌ڵكو زۆر زیاترجێگه‌ی مه‌ترسیه‌وه‌ك له‌ كاره‌ساتی ئوتۆمبێل وه‌جێگه‌ی جیگه‌ی هه‌لویسته‌ له‌سه‌ركردنه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی پێویستی به‌300بۆ 350 ئوتۆمبێل بوه‌ بۆگواستنه‌وه‌ وفریدانی ئه‌وخاشاكه‌ زیاده‌ له‌500 فه‌رمانبه‌ری شاره‌وانی سه‌رقاڵی پاك كردنه‌وه‌و فرێدانی ئه‌م كاره‌بوه‌ .
ئه‌مه‌ به‌شێكی

به‌راستی جێَگه‌ی داخه‌ له‌شارێكی وه‌كوسلێمانی له‌شارۆچكه‌یه‌كی وه‌ك دوكان ئاوا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سروشتی وئاوخاكی خۆماندا بكه‌ین ،هۆكاره‌كان:-
1.    زۆر بونی ئوتۆمبێلی تایبه‌ت / كه‌واده‌كات سه‌رجه‌م خانه‌واده‌كان به‌ئوتۆمبێلی تایبه‌تی خۆیان بچنه‌ده‌ره‌وه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك ماڵیشدا بژین هه‌ندیك ئوتۆمبێل ته‌نها دووكه‌سی تیابوه‌ ،كه‌ئه‌مه‌ ئه‌بیته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌زیاد له‌پێویستی خۆیان خواردن وپێویستی له‌گه‌ڵ خۆماندابه‌رن چونكه‌ ئوتۆمبێلكی گه‌وره‌ جێگه‌ی  زۆرشتی ئه‌بیته‌وه‌ وه‌پاش ئه‌وه‌ی له‌وێ‌ ده‌گه‌ریته‌وه‌ سه‌رجه‌می ئه‌و شتانه‌ی كه‌ زیاده‌ بون  فرێئه‌ده‌ن وسه‌رئه‌نجام ئه‌بیته‌ هۆی بیس بونی ژینگه‌ .
2.    ئاستی هوشیاری تاك كه‌به‌داخه‌وه‌ به‌شیك له‌هاۆڵاتیان به‌بێ‌ هه‌ست كردن به‌ به‌رپرسیاریتی كه‌له‌شوینێك دائه‌نیشیت به‌چوارده‌وری خۆیدا خۆڵ وخاشاك فرێ ئه‌دات وهێچ نرخێك بۆ به‌رامبه‌ر دانانیت .
3.    كه‌مته‌رخه‌می ڵایه‌نی په‌یوه‌ندی دار وه‌كو ده‌سته‌ی گه‌شت گوزار وشاره‌وانی كه‌هه‌ڵ ناسن به‌ده‌ركردنی رێنمایی له‌شوینه‌گه‌شتیاریه‌كاندا وه‌سزای هێچ كه‌سێك نادرێت كه‌ شوینه‌كه‌ بێس ئه‌كات دوای خۆی به‌جێده‌هێڵی راسته‌ له‌سه‌یرانگاكاندا زه‌رفی خۆڵ دابه‌ش ده‌كه‌ن ده‌ستیان خۆش بێت به‌ڵام هێشتا پیویستی به‌ چاودیری زیاتر هه‌یه‌ بۆیه‌ داواكارم له‌هاوڵاتیان كه‌هه‌ست به‌ به‌پرسیاریه‌تی بكه‌ن له‌گه‌شته‌كانیاندا هه‌رده‌م له‌بواری شۆفێری كردن وه‌هه‌م له‌بواری پاراستنی ژینگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موڵایه‌ك سه‌ڵامه‌ت بن .


نووسینی
ملازمی دووی هاتوچۆ (بەهمەن عبداللە)
وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی
1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

4
5
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

6
7
8
9
10
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

11
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

13
14
15
16
17
18
19
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

20
© 2025 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft