ئەمین صاڵح محمد

2013-10-11     3351
له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی  مرۆڤایه‌تی دا، له‌بواره‌ جیاجیاكانی ژیاندا ...مرۆڤایه‌تی توشی كۆمه‌ڵی گرفت بووه‌ كه‌ لێكه‌وته‌ی ئه‌و پێداویستی و ئامێرانه‌ن كه‌ بۆ  ژیانی نوێ‌ ی مرۆڤه‌كان هێنراوه‌ته‌ به‌رهه‌م .
ئوتۆمبێل و هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆڵه‌ كاریگه‌ریه‌ی له‌ ژیانی تاك و كۆمه‌ڵگاكاندا له‌ كایه‌ جیاجیاكاندا ئه‌یگێڕێ‌...به‌ڵام به‌ده‌ریش نی یه‌ له‌ خوڵقاندنی كۆمه‌ڵێ‌ گرفت و كێشه‌ .
ئه‌مرۆ زیاتر له‌ سه‌ده‌كانی ڕابردووی مرۆڤایه‌تی، هاتوچۆ بۆته‌ ته‌نگه‌ژه‌ و گرفتی گه‌وره‌
بۆ ژیاریه‌تی نوێ‌ ، تا ڕێژه‌ی دانیشتوان زیاد بكات و شاره‌كانی زۆر بن و فراوان تر بن پێویستی مرۆڤ به‌هاتووچۆ هه‌مه‌لایه‌نه‌تر ئه‌بێت ، هه‌ر ئه‌مه‌ش هاوشانی كارئاسانیه‌كان، بارگرانیه‌كی زۆری بۆ مرۆڤایه‌تی خوڵقاندووه‌ . هاتوچۆ له‌سه‌رده‌می نوێ‌ دا گرفتێكی جیهانی یه‌ هاوتای گرفته‌كانی تری جیهان، له‌ هه‌ژاری و  وشكه‌ ساڵی و گه‌رم بونی زه‌وی ، نیشته‌جێ‌ بوون ، نه‌خۆشی ئایدز و ژینگه‌ ئێستا . گرفتی هاتوچۆ به‌ پله‌ی سێ‌ هه‌م دێَت له‌ ناو گرفته‌ جیهانی یه‌كاندا .
به‌پێ‌ ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌ی ته‌ندروستی جیهانی ، ساڵانه‌ 1.200.000 یه‌ك ملیۆن دوو سه‌د هه‌زار هاوڵاتی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌ڕووداوی هاتوچۆ ئه‌مرن ، ڕۆژانه‌ 3000 سێ‌ هه‌زار كه‌س ئه‌مرن ، وه‌ ساڵانه‌ (20) بیست ملیۆن كه‌س كه‌م ئه‌ندام و بریندار ئه‌بێت .
هه‌ر له‌ 200 كه‌س یه‌ك  كه‌س له‌ جیهاندا به‌ رووداوی هاتوچۆ ئه‌مرێت ، له‌ 50,000 هه‌زار كه‌س یه‌ك كه‌س له‌ جیهانی عه‌ره‌بیدا ئه‌مرێت ڕۆژانه‌ .  له‌ كۆی گشتی مردن له‌ جیهاندا به‌رێژه‌ی 1/3 ی مردن ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رووداوی هاتوچۆ .
له‌ ووڵاتانی عه‌ره‌بیدا، ساڵانه‌ 35,000 هه‌زار كه‌س ئه‌مرێ و 250,000 دوسه‌دوپه‌نجا هاوڵاتی بریندارو كه‌م ئه‌ندام ئه‌ بێت . وڵاتی سعودیه‌ یه‌كه‌م ووڵاته‌ له‌ سه‌ر ئاستی جیهان كه‌ ڕۆژانه‌ 17 هاووڵاتی گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن به‌ رووداوی هاتوچۆ ، به‌ دوو كاتژمێر یه‌ك كه‌س ده‌مرێ له‌و وڵاته‌  .
ساڵانه‌ 21 ملیار ریالی سعوودی خه‌رج ئه‌كرێ كه‌ 5%  كۆی داهاتی گشتی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌كات ، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا له‌ كوردستان 5%  داهاتی گشتی بو كۆی كه‌رتی ته‌ندروستی دانراوه‌ .
له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران دا ساڵانه‌ 26,000 هه‌زار كه‌س ئه‌مرێ .
له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ر 3 ڕۆژ 2 كه‌س ئه‌مرێ و هه‌ردوو كاتژمێرو نیو (1) كه‌س بریندار ئه‌بێت .له‌ 24 كاتژمێر دا 10 كه‌س بریندار ئه‌بێ و له‌ 34 كاتژمێردا 1 كه‌س ئه‌مرێ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌.له‌ ماوه‌ی دوو ساڵدا له‌هه‌رێمی كوردستان (1619) هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ (20817) هاوڵاتی بریندار بوون. له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی، له‌ ماوه‌ی (8) ساڵ ونیودا (2869) هاوڵاتیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و (29625) هاولاتیش بریندار بوون ...
 به‌ سه‌رنج دان له‌م ژمارانه‌ بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێت سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ست دانی گیانی هاوڵاتیان كه‌ به‌نرخترین سه‌رمایه‌ی وڵاته‌كه‌مانن ، وه‌ به‌شی هه‌ره‌ زۆری مردنه‌كانیش له‌ ته‌مه‌نی لاوێتی بۆ (55) ساڵیدایه‌ و ئه‌م توانا مرۆیانه‌ش له‌ ڕووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی یه‌وه‌ به‌هێزی كاریگه‌ر و به‌رچاو له‌ هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا ئه‌زانرێ‌ و سودی لێوه‌ر ده‌گیرێ ، كه‌سیش نازانێ‌ ئه‌بێ‌ چه‌ندیان له‌ هه‌رزه‌كارو لاوه‌كانمان له‌ ئاینده‌دا ئه‌گه‌ر له‌ ژیاندا بمایانه‌وه‌ مرۆڤی زۆر به‌هره‌دار و بیرمه‌ندو زانا و هه‌ڵكه‌وتویان لێده‌رچوایه‌!!
وێڕای ئه‌و خه‌رجی یه‌ زۆره‌ی كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ر كردنی برینداره‌كان له‌ كه‌رتی ته‌ندروستی دا. پێشكه‌شی ئه‌كات. به‌ده‌ر له‌ و به‌فیڕۆ چونه‌ی له‌ سه‌ر ئاستی داهاتی تاكه‌ كه‌سیش ئه‌كرێ‌. جگه‌ له‌ سه‌ر قاڵی و په‌ستان بۆ دام و ده‌زگاكانی پۆلیس، هاتوچۆ، نه‌خۆشخانه‌، دادگا...كان دروست ئه‌بێت وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ زۆرینه‌ی مردنه‌كان پیاوانن و هه‌ر ئه‌وانیش به‌ ڕێژه‌ی به‌رزتر له‌ ژنان ئابوری و به‌خێوكردنی خێزانی كورده‌واریان له‌ ئه‌ستۆیه‌، به‌ نه‌مانی سه‌رپه‌رشتیاری خێزان ، خێزانی كورده‌واری توشی كۆمه‌ڵێ‌ گرفتی  ئابوری ، په‌روه‌رده‌یی ، ده‌رونی ، كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌بێته‌وه‌ . دوا جار ئه‌مانه‌ش جارێكی تر ئه‌بێته‌وه‌ بار به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و كومه‌ڵگا ، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م گرفتانه‌ ئه‌بێت خه‌رجیه‌كی زۆر بكرێت له‌ ڕێگه‌ی  دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندی داره‌كانه‌وه‌، په‌یوه‌ست به‌و گرفتانه‌.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا له‌ شه‌ڕی عێراق – ئێراندا 1980-1988   2.000.000   دوو ملیۆن كه‌س تێیاچوون، له‌شه‌ڕی ناوخۆی سودان كه‌ له‌ ساڵی 1983 بۆ 2005ی خایاندووه‌ 2.000.000 دوو ملێون كه‌س بوون به‌ قوربانی .
شه‌ڕی مه‌كسیك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ ساڵی 1911 بۆ 1920 ( 2) ملێون كه‌س بونه‌ قوربانی و شه‌ڕی ڤێتنام له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ ساڵی 1955 بۆ 1975 نزیكه‌ی 6 ملێون كه‌س تێیاچوون . ئه‌م شه‌ڕانه‌  به‌به‌رنامه‌و بۆ داگیركاری بوون به‌ ته‌واوی توانای ده‌وڵه‌ته‌كانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ ... كه‌چی ڕێژه‌ی مردن به‌ ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ ئه‌گه‌ر به‌ كۆی ساڵی ئه‌و شه‌ڕانه‌ به‌راوردیان بكه‌ین چه‌ند قات زیاتره‌ .
جگه‌ له‌ مردنی مرۆڤه‌كان كه‌ سه‌رمایه‌یه‌كی مه‌زنی هه‌موو ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ ،به‌هۆی زۆری برینداره‌كان خه‌رجی یه‌كی زۆریش له‌م بواره‌دا ئه‌كرێ‌ ... جا چ له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ت بێت یان داهاتی تاكه‌ كه‌س . كه‌ به‌ ملیار دۆلار ساڵانه‌ ئه‌خمڵێنرێت . وێڕای  گرفته‌ هه‌ژاری و ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ ییه‌كان كه‌ له‌ ئه‌نجامی له‌ده‌ست دان و كه‌م ئه‌ندام بوونی سه‌رۆكی خێزانه‌كان و به‌خێو كه‌رانی خێزانه‌وه‌ دروست ئه‌بێت .
به‌ له‌ به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی كه‌ زۆرترین ئه‌م كاره‌ساتانه‌ له‌ وڵاته‌كانی جیهانی سێ‌ هه‌م و هه‌ژاره‌كاندا ڕووئه‌ده‌ن، كه‌ ده‌وڵه‌ته‌كانیان له‌ ئاستی پێویستدا خزمه‌ته‌ ته‌ندروستی و ده‌ستگیرۆیی خێزانی لێقه‌وماوان ناكه‌ن، سه‌ره‌ڕای  ئه‌و پلان و به‌رنامانه‌ی  كه‌ ده‌وڵه‌تان بۆ به‌ربه‌ست كردنی و كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ گرتویانه‌ته‌ به‌ر ،له‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی كوالیتی ئوتۆمبێل و بونی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی تێیدا، مۆدێرن كردنی یاساكان و توندكردنه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی كارمه‌ندانی هاتوچۆ له‌ شۆفێره‌ لاساره‌كانی و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیایی نوێ‌ بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی شۆفێران وچاودێری شه‌قامه‌كان ، دیزاین و پلان سازی نوێ‌ له‌كاری ڕێگاو و شه‌قامه‌كان و پێداچونه‌وه‌ به‌كاری شار سازی و به‌هێز كردنی گواستنه‌وه‌ی گشتی ، چالاك كردنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ڕۆڵ بینینی میدیا به‌ گشتی. كه‌چی هێشتا  قوربانیه‌كان و كاره‌ساته‌كانی لێكه‌وته‌ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌ئاستێكی زۆر مه‌ترسیداردایه‌. هاتوچۆ و گرفته‌كانی وێڕای ئه‌وه‌ی له‌ ناوخۆی هه‌ر وه‌ڵاتێكدا ته‌نگژه‌و قه‌یرانه‌... وه‌لێ‌ له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دا چه‌ندان كۆبونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ساز ئه‌كرێ‌ و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ساڵانه‌ بوجه‌و پلانی نوێ‌ دائه‌ڕێژن بۆ ئاسته‌نگ كردنی ئه‌م گرفته‌ جیهانی یه‌. زاڵبون به‌سه‌ر ئه‌م گرفته‌شدا پێویستی به‌ هاوكاری و خۆ سازدانی هه‌موو لایه‌ك هه‌یه‌ . تا ئاگایانه‌و هۆشیارانه‌ پلانڕێژانه‌ بتوانرێ ، سنورێك بۆ ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ دابنرێت .   

 ڕائیدی هاتوچۆ
ئـه‌مـین صـاڵـح مـحـمـد


1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

4
5
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

6
7
8
9
10
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

11
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

13
14
15
16
17
18
19
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

20
© 2025 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft