مه‌ریوان محمد امین
2013-10-11     7963
یه‌كێك لـــه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ بریتی یه له خێرایی لێخورین و پابه‌ند نه‌بوونی شۆفێران به خێرایی ڕێگه‌پپێدراو له‌سه‌ر رێگاوبانه‌كان. بۆ سنورداركردنی خێرایی و پابه‌ند كردنی شۆفێران بۆ دوركه‌وتنه‌وه له تیژڕه‌وی, یاسای هاتوچۆ سزای پێبژاردنی دانـــاوه. یاسای هاتوچۆی ژماره[86 ی ساڵــــی 2004]له پێبژاردنه‌كان(الغرامات) برگه‌ی[26/و],بڕی [40,000]سی هه‌زار دیناری وه‌كو سزا دیاری كردووه بۆ سزادانی ئــه‌و شۆفێرانه‌ی كه به خێرایی زیاتر له سنوری رێگه‌پێدراو پرۆسه‌ی لێخورین ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی [2008]كه‌وته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. له‌پۆلیسی هاتوچۆی هه‌رێم تێبینی ئه‌وه كرا كه ئه‌و بڕه له پێبژاردن [غرامه]یارمه‌تیده‌ر نیه بۆ پابه‌ندكردنی شۆفێران تا دووربكه‌ونه‌وه له دیارده‌ی تیژڕه‌وی. بیر له‌وه كرایه‌وه ده‌ستكاری ئه‌و بڕگه‌یه بكرێت و ڕێنمایی تایبه‌تی بۆ ده‌ربكرێت, به تایبه‌ت كه به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له به‌ر ده‌ستدابوون و له‌ئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كان ده‌ركه‌وت زۆربه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ[حوادث المروریه] له‌سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان و به هۆی تیژڕه‌ویه‌وه ڕوو ئه‌ده‌ن. به‌رده‌وام به‌رزبوونه‌وه‌ی كێرڤی ڕووداوه‌كان و زیادبوونی قوربانیه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه. ئه‌مه‌ش پێویستی به هه‌ڵوێسته كردن و له سه‌ر وه‌ستان هه‌بوو.
بۆ چاره‌سه‌ركردن و سنووردانان بۆ ئه‌و هه‌موو ڕووداو و قوربانیانه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌رێم ساڵی 2011 بڵاونامه‌ی ژماره[2]ی تایبه‌ت به دیاریكردنی خێرایی و زیادكردنی بڕی پێبژاردنه‌كانی ده‌ركرد، كه‌تێیدا به‌رزترین ئاستی خێرایی ڕێگه‌پێدراوی له‌ڕێگاوبانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به (100كم/كاتژمێر) دیاریكرد كه پێشتر (110كم/كاتژمێر)بوو.
هه‌روه‌ها بڕی پێبژاردنی زیادكرد به‌پێی ئاستی خێرایی و چه‌ند بڕێك دیاریكرا به‌جۆرێك كه‌مترین بڕ(70.000)حەفتا هەزار دینار بێت و به‌رزترین بڕ(230.000)دووسه‌د و سی هه‌زاردینار بێت.
بۆ باشتر جێ به‌جێ كردنی ئه‌م بڵاونامه‌یه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ (كامێرای گه‌واهیدانی له‌یزه‌ری) هێنایه كوردستان و به‌كاری هێنا بۆدیاریكردنی ئاستی خێرا لێخوڕینی شۆفێران، تا به‌ڵگه‌ی خێراییه زیاده‌كه تۆماربكات و وه‌ك چه‌سپێنه‌ری سزا له‌سه‌ر شۆفێری سه‌رپێچی كار به‌كاربهێنرێت.
به‌و هۆیه‌شه‌وه شۆفێران دووربكه‌ونه‌وه له‌و سه‌رپێچیه مه‌ترسیداره كه‌ساڵانه به‌هۆیه‌وه به‌سه‌دان كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و به‌هه‌زاران كه‌س بریندار یان كه‌م ئه‌ندام ده‌بن .
تۆماركردنی سه‌رپێچی خێرایی لێخوڕین به‌پێی ئه‌م كامێرایانه زۆر وورد و زانستیه. به‌شێوه‌یه‌كی ته‌كنیكی زۆر باش چ له‌ڕۆژ یان له‌شه‌ودا كاری خۆی ده‌كات.
وه‌هیچ بیانویه‌ك بۆ سه‌رپێچیكار ناهێڵێته‌وه تابه‌هۆیه‌وه خۆی له‌پێدانی پێبژاردنه‌كه بدزێته‌وه، به‌تایبه‌ت هه‌ر وێنه‌یه‌كی تۆماركراو كۆد(code)ێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه, ته‌نانه‌ت كارمه‌ندی تایبه‌تمه‌ندیش ناتوانێت ئه‌و وێنه‌یه ڕه‌ش بكاته‌وه كه كامێرای گه‌واهی تۆماركردنی خێراییه‌كه تۆماری كردووه .
ئه‌مه‌ش گرنگی خۆی هه‌یه له هێنانه دی دادپه‌روه‌ری(عداله) له سزادانی ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌م جۆره سه‌رپێچیه‌دا، چونكه شۆفێر یان خاوه‌نی ئۆتۆمبێل كه ئه‌چێته به‌شی پێبژاردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتووچۆ بۆ دانی بڕی سزاكه , ئه‌توانێ بۆ دڵنیابوونه‌وه له سزا چه‌سپێنراوه‌كه‌ی سه‌ری ,داوای وێنه یـا ڤـیدیۆی سه‌رپێچیه تۆمار كراوه‌كه بكات، كه كات و شوێن و ئاستی خێرایی دیاریكراو و خێراییه زیاده‌كه له‌گه‌ڵ وێنه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تێدا ڕوونكراوه‌ته‌وه .
به‌مه‌ش بۆی ده‌رئه‌كه‌وێ كه ئه‌و پێبژاردنه‌ی كه پێویسته وه‌ك و سزا بیدات به خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت سزایه‌كی ڕه‌وایه و پێویسته ملكه‌چی بێت .
كارێكی تری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتووچۆ هه‌ر له‌م بواره‌دا كه گرنگی خۆی هه‌یه و جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه بۆ دڵنیابوونه‌وه له بوون یا نه‌بوونی سزا له سه‌ر سوار ڕه‌وه‌كه‌ی یا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ,ئه‌توانێ سه‌ردانی ماڵپه‌ڕ(Site) ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتووچۆی پارێزگاكان بكات و به ڕێگه‌یه‌كی زۆر ساده و ئاسان سزاكانی چه‌سپێنراو به سه‌ریدا ببینێت . بۆ نموونه ماڵپه‌ڕی هاتوچۆی سلێمانی به‌م ناونیشانه www.sultraffic.com
ئه‌م كاره ش هه‌م كار ئاسانیه بۆ شۆفێران تا بچن بڕه پاره‌ی پێبژاردنه‌كه بده‌ن, هه‌م وریا كردنه‌وه‌یانه تا دوور بكه‌ونه‌وه له سه‌رپێچی خێرایی لێخوڕین، چونكه ئه‌بێ ئه‌وه بزانێت ئیتر كامێراكانی دیاریكردنی تیژڕه‌وی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بوونیان هه‌یه و كۆنتڕۆڵی خێرایی لێخوڕین ئه‌كه‌ن .
وه ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانن كه له‌مه‌و دوا ئه‌و هێما و كامێرایانه ته‌نها هێما و ئامێرێكی بێ گیان نین , به‌ڵكو شاهێدێكی زیندون له‌سه‌ر ئه‌و یاسا شكێنیانه‌ی ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن. ئامانجیش له كامێرا‌كان و سزاكانیان بۆ خزمه‌تی سه‌لامه‌تی هاتووچۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ی قوربانیانی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆیه. نه‌ك وه‌رگرتنی پاره و پێبژاردن له شۆفێران و سه‌رپێچیكاران .
نه‌قیبی هاتوچۆ
مه‌ریوان محمد امین
وته‌بێژی راگه‌یاندنی هاتوچۆی سلێمانی
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20