بەرهەم عبدالقادر محمود

2013-10-11     11601
دانانی كامێراكانی چاودێریكردنی خێرایی له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆوه‌ باس ‌و خواسێكی زۆری لای هاوڵاتیان دروستكردووه‌و كۆمه‌ڵه‌ پرسیارێك له‌مێشكیاندا دێن و ده‌چن یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی زۆر ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی هاتوچۆ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایا سه‌رپێچی كامێرا ئه‌گه‌ر دوای مانگێك پاره‌كه‌ی بده‌یت دووهێنده‌ ده‌بێت؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی بێگوومان نه‌خێر ته‌نها سزای كامێرا دووهێنده‌ نابێت، من وه‌ك نه‌قیبێكی هاتوچۆ هه‌ندێك ڕێنمایی ‌و به‌رچاو روونیتان ده‌ده‌مێ‌ به‌هیوای ئه‌وه‌ی سوودی لێوه‌ربگرن:
1. كۆی گشتی كامێراكانی ناوشار له‌ ئێستادا (9) كامێرایه‌ و به‌به‌رده‌وامی به‌ڕۆژو شه‌و سه‌رپێچییه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن، بێگوومان له‌چه‌ند شوێنێكی جیاواز.
2. شێوازی وێنه‌گرتنی ئه‌و كامێرایانه‌، ئه‌توانرێت به‌دووشێواز تۆمار بكرێت، یه‌كه‌م به‌ شێوازێكی ئۆتۆماتیكی كامێراكه‌ وێنه‌كان ده‌گرێت بڕێكی خێرایی بۆ دیاری ده‌كرێت و له‌سه‌رو ئه‌و خێراییه‌وه‌ به‌خۆكاری وێنه‌ی خێراییه‌كان تۆمار ئه‌كات، شێوازی دووه‌م كارمه‌ندێكی هاتوچۆ وێنه‌كان تۆمار ئه‌كات له‌ڕێی كامێراكانه‌وه‌.
3.ئه‌و كه‌سانه‌ی دوو هێنده‌ی خێرایی دیاریكراو بڕۆن هه‌مان لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت واته‌ به‌گوێره‌ی كیلۆمه‌تری زیاده‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
4. له‌هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كامێرای لێ‌ داده‌نرێت به‌هێما شۆفێر ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ كه‌ئه‌بێت چه‌ندبێـت خێراییه‌كه‌ی.
5. ئۆتۆمبیلێكی جۆری لاندرۆڤه‌ر كه‌سه‌ر به‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانییه‌، كامێرای له‌سه‌ره‌و توانای تۆماركردنی خێرایی ئوتومبیله‌كانی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ جوڵه‌یا.
6.هه‌ندێ‌ كه‌س باس و خواس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خێرایی دیاریكراوی شه‌قامی مه‌لیك محمود یان (60)یه‌كه‌ كه‌مه‌و گونجاو نییه‌ بۆ ئه‌و شه‌قامه‌، به‌ڵام بێگومان ئه‌و هێمایانه‌ كه‌سانی پسپۆڕ دایان ناون و له‌پێناو سه‌لامه‌تی شۆفێرو هاوڵاتی باشترین و گونجاوترین خێرایی بۆ دانراوه‌.
7. به‌كارهێنانی CD یان خستنه‌ بۆشی ئوتومبیل قسه‌یه‌كه‌ كه‌هه‌ندێ‌ له‌هاوڵاتیان ده‌یكه‌ن ‌و تاقی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ به‌م دوو كرداره‌ خێراییه‌كانیان له‌لایه‌ن كامێراكانه‌وه‌ تۆمار ناكرێت، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وانیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كامێرایانه‌ سیستمێكی لێزه‌ری پێشكه‌وتوون‌و په‌یوه‌سته‌ به‌ جوڵه‌وه‌و هه‌موو جۆره‌ جوڵه‌یه‌ك تۆمار ده‌كات ‌و له‌دووری (600م) خێرایی دیاری ده‌كات و خێراییه‌كه‌ نزیك ده‌كاته‌وه‌ بۆ (3م).
8. ئه‌و شۆفێرانه‌ی ژماره‌ی ئوتومبیله‌كانیان كاڵ ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رنه‌كه‌ون له‌ كامێرادا یان به‌هه‌ر مه‌به‌ستێكی تربێت ئه‌وا سزا ده‌درێت به‌ غه‌رامه‌كردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئوتومبیله‌كه‌و له‌پاشان ده‌درێت به‌دادگا.

نەقیبی هاتوچۆ
بەرهەم عبدالقادر محمود
1
2
تابلۆکانی هاتوچۆ و ڕێگای گوندەکان

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

3
ژیری و شۆفێری

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

4
5
وەرزی بەهار و چەند سەرنجێكی هاتوچۆیی

به‌ختیار محمد عبدلله‌

6
7
8
9
10
كاریگەری مەی خواردنەوە لەسەر شۆفێر

به‌ختیار محمد عبدلله‌

11
هێڵکاریکردنی ڕێگاوبانەکان

دلێر عبدالرحمن یحیی

12
دانە شووشەییەکان (گلاس بید)

دلێر عبدالرحمن یحیی

13
14
15
16
17
18
19
بەسیاسی كردنی هاتوچۆ

ئەمین صاڵح محمد

20
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft